عه‌لی حه‌مه ساڵح: له قسه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌مه‌م ده‌ستکه‌وت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێک له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: "له قسه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌مه‌م ده‌ستکه‌وت ئه‌گه‌ر رێگری له قاچاخ چێتی بگیرێت ئه‌گه‌ری دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی گۆڕان له میانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ند سه‌رنجێکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی موچه خسته‌روو رایگه‌یاند:" به پێداچوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی دۆسیه‌ی نه‌وت ته‌نیا به خه‌رجی کۆمپانیا ئیستسمارییه‌کان که گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت له به‌رهه‌م هێنانیا ده‌توانرێت له ساڵێکدا 500 ملیۆن دۆلار بگه‌ڕێته‌وه، له فرۆشتنی نه‌وتی خاو‌دا له شه‌ش ساڵی رابردوودا به شێوه‌ی نایاسایی کۆی ئه‌م پرۆسه‌یه دراوه‌ته ده‌ست هاوڵاتییه‌کی پاکستانی به‌ناوی (مورته‌زا لاخانی) به‌ویستی خۆی داشکانی کردووه له 11% به‌ڕێکردنه‌وه‌ی ئه‌مه و به کێبڕک مانگانه 65 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه".
عه‌لى حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاند:" به‌ستنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێم به تورکیاوه، له ساڵێکدا دراوه زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلاره پشکی کۆمپانیای کار رێژه‌که‌ی 40% و به 250 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، له رابردوودا زۆر هاوارى کردووه له سه‌ر قاچاخ چیه‌کان 12 مانگه هاوار ده‌کات، عه‌لى حه‌مه ساڵح وتیشى:" ئێستاش به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی ده‌ڵێم ناوی هه‌رچی کۆمپانیا و هه‌رچی به‌رپرسه، وه ئه‌وانه‌ی نووسینگه‌یان هه‌یه له بازار و قاچاخ چێتی ئه‌که‌ن ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستان، قبوڵکراونیه به‌رپرسێک شه‌وی ملیۆنێک دۆلار بدزێ، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رێک 700 هه‌زار به 50 رۆژ پێینه‌درێت.
هاوکات، پرسیاری کرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، " ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک شه‌وی ملیۆنێک دۆلار نه‌خوات ئیتر ئه‌بێت کوڕی ئه‌م وڵاته بکوژێت؟"
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" له قسه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌مه‌م ده‌ستکه‌وت، ئه‌گه‌ر رێگری له‌و قاچاخ چێتیه بگیرێت ئه‌گه‌ری دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکراشیکرد،"پڕۆژه‌یه‌ک 100 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت به دوو قات حسابی ده‌که‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نیا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سکیوریتی له کۆمپانیای به‌رپرسه حزبییه‌کان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 150 ملیۆن دۆلاری ساڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ته‌نیا به گۆڕێنه‌وه‌ی دۆلار به دینار بانکێک 118 ملیار دیناری له ساڵێکدا ده‌ستکه‌وتووه.
