ڕۆژنامه‌نووسێک له گه‌رمیان به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک به‌ر له‌ئێستا ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌رى پاش تووشبوونى به‌کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد.
هێرش سه‌نگه‌رى ناوى ته‌واوى (هێرش محه‌مه‌د)ه، له ساڵى 1984 له که‌لار له دایک بووه له ساڵى 1993 وه له بوارى ڕاگه‌یاندن و هونه‌رى کار ده‌کات. له بوارى ڕاگه‌یاندنى خوێنراو و بینراو و بیستراو کارى کردوه.
ساڵى 2006 به‌شى ڕاگه‌یاندنى له‌په‌یمانگاى ته‌کنیکى سلێمانى ته‌واوکردووه، دواتر به‌شى یاساى خوێندووه. له‌ساڵى 2011 تا ساڵى 2014 په‌یامنێرى که‌ناڵى NRT بووه له سلێمانی، دواتر ئاماده‌کار و پێشکه‌شکار بووه له که‌ناڵى که‌ى ئێن ئێن کارى کردوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار