ئیداره‌ى خۆسه‌ر بڕیارێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئیداره‌ى خۆسه‌رى رۆژئاڤاى کوردستان، رایگه‌یاند، چیتر ناتوانن خۆرک بۆ کامپى هۆڵ دابین بکه‌ن و ئازادن له‌وه‌ى کامپه‌که جێده‌هێڵن یان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئیداره‌که به‌رپرسیارێتیان هه‌ڵناگرێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى جێبه‌جێ کار له ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتى - مه‌سه‌ده رایگه‌یاند:" بڕیارێک له‌لایه‌ن ئیداره‌ى خۆسه‌رى باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌رچووه بۆ لێخۆشبوو‌ن له‌و که‌سانه‌ى له که‌مپى هۆڵ نیشته‌جێن".
ئیلهام ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، به پێى بڕیاره‌که ئه‌وانه‌ى له که‌مپه‌که‌دان سه‌رجه‌میان ده‌توانن بڕۆن و ئازاد بن، ئه‌وانه‌شى ده‌مێننه‌وه ئه‌وان به‌رپرسیارێتیان له ئه‌ستۆ ناگرن.
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى جێبه‌جێ کار له ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتی، ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ئه‌و که‌مپه ئه‌رکى زۆرى له‌سه‌ر شانى ئیداره‌که‌یان دروستکردووه و ئاماده نین چیتر نان و خۆراکیان بۆ دابین بکه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کى زۆرى هه‌یه، جگه له‌و کێشانه‌ى له که‌مپه‌که‌دا روو ده‌ده‌ن.
که‌مپى هۆڵ ده‌که‌وێته دوورى 40 کیلۆمه‌تر له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى حه‌سه‌که نزیکه‌ى 65 هه‌زار که‌سى تیادایه به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بریتین له خێزان و منداڵانى چه‌کدارانى داعش له سوریا و عیراق و ژماره‌یه‌ک وڵاتى دیکه.
