سه‌رۆکى ئه‌رمینیا: تورکیا هه‌زاران به‌کرێگیراوى بۆ جه‌نگى دژ به ئێمه ڕه‌وانه کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌رمینیا ڕایگه‌یاند:" تورکیا هه‌زاران به‌کرێگیراوى بۆ پشتیوانى له ئازربایجان له جه‌نگى دژ به ئه‌رمینیا، ڕه‌وانه‌کردووه".
ئارمین سرکسیان له لێدوانێکى ڕۆرژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند”ده‌ستوه‌ردانى تورکیا کاروباره‌کان له هه‌رێمى ناگۆرنى قه‌ره‌باغ ئاڵۆزتر ده‌کات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"ڕێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى هه‌رێمى ناگۆرنى قه‌ره‌باغ له‌ئارادا نه‌بوو، ئازربایجان ئه‌و ناکۆکییه‌ى دروستکرد".
له 27ى ئه‌یلولى ڕابردوو ئازه‌رباینجان ڕایگه‌یاند، ئه‌رمینیا هێرشى کردۆته سه‌ر ناوچه‌کانى جێنشیته‌جێى هێڵى پێشه‌وه له قه‌ره‌باغ، له‌به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌رمینیا به‌ته‌واوه‌تى ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار