بێگه‌رد تاڵه‌بانى: قه‌رزى پێشینه‌ى کشتوکاڵیمان بۆ جووتیاران دواخستووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیاره‌که‌یانى قبوڵ کردووه بۆ دواخستنى قه‌رزى پێشینه‌ى کشتوکاڵى.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"دواى پێشنیارمان به درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزى کشتوکاڵی، به سوپاسه‌وه سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پێشنیاره‌که‌ى په‌سندکرد و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریش ئاگادارى کردینه‌وه له‌سه‌ر که‌وتنه بوارى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که".
هه‌روه‌ها بێگه‌رد تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:"له پێشنیاره‌که داوامان کردبوو که به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ماوه‌که درێژ بکرێته‌وه، پێشنیاره‌که وه‌ک خۆیى په‌سندکرا.
یه‌که‌م_ پێشینه‌ى (80 ملیۆن دیناری) رێژه‌ى (40%)له‌برى دانه‌وه‌ى ساڵانه که‌مکرایه‌وه.
دووه‌م_ پێشینه‌ى (150 ملیۆن دیناری) رێژه‌ى (50%)له‌برى دانه‌وه‌ى ساڵانه که‌مکرایه‌وه.
سێ یه‌م_ پێشینه‌ى (500 ملیۆن دیناری) رێژه‌ى (60%)له‌برى دانه‌وه‌ى ساڵانه که‌مکرایه‌وه.
