هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر؛ ماسک ببه‌ستن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، تاکه ڕێگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا؛ خۆپارێزییه، به به‌ستنى ماسکێک خۆت له توشبوون به کۆرۆناو توشکردنى ئه‌وانى تر به کۆرۆنا؛ ده‌پارێزیت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له په‌یامێکدا سه‌باره‌ت کۆرۆنا بڵاویکرده‌وه و ده‌ڵێت:"هاووڵاتیانى ئازیز‌و خۆشه‌ویست، تاکه ڕێگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا خۆپارێزییه، به به‌ستنى ماسکێک خۆت له توشبوون به کۆرۆناو توشکردنى ئه‌وانى تر ده‌پارێزیت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "هاواره، با به خۆپاراستن؛ مرۆڤایه‌تیى بپارێزی، هاواره، با به ماسککردنێک؛ ژیان بپارێزین. هاواره، با به پابه‌ندبوونمان به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه؛ ته‌ندروستیى بپارێزین".
ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆنا له پارێزگاکانى سلێمانى له هه‌ڵکشاندایه، مانگى رابردوو ته‌نها له سلێمانى زیاتر له 470 که‌س به‌هۆى کۆرۆناو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
