ئه‌رمینیا کونسوڵخانه له هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلول باڵیۆزى ئه‌رمینیا له عێراق به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندیى مێژویى و دۆستایه‌تیى نێوان یه‌ریڤان و هه‌ولێر پلانى وڵاته‌که‌ى بۆ کردنه‌وه‌ى کونسوڵخانه له‌هه‌ولێر راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کونسوڵى گشتى ئه‌رمینیا له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌کاربو.
فاهیک که‌مال، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له پێکهاته‌ى ئه‌رمه‌ن له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشوازى له (ئارشاک مانۆکیان) کونسوڵى گشتى ئه‌رمینیا له هه‌رێمى کوردستان کردووه و داواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ کردوه له‌کاره‌کانیدا.
هه‌رچیا بولادیان، باڵیۆزى کۆمارى ئه‌رمینیا له به‌غدا له دو دیدارى جیادا له‌گه‌ڵ دابان شه‌ده‌ڵه، جێگرى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه هه‌رێم و فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان یه‌ریڤان و هه‌ولێر و کردنه‌وه‌ى کونسوڵخانه‌ى گشتى وڵاته‌که‌ى له‌هه‌رێمى کوردستانى تاوتوێ کردوه.
