هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: که‌ره‌نتینه هیچ سودى نییه‌و کۆرۆنا له‌ناو ماڵه‌کاندایه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند:"له‌دوو هه‌فته‌ى داهاتودا سه‌رجه‌م پارێزگاکانى دیکه‌ى کوردستان وه‌ک سلێمانیان به‌سه‌ردێت ...که‌ره‌نتینه کردن هیچ سودى نییه‌و کۆرۆنا له‌ناو ماڵه‌کاندایه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" یه‌که‌م پارێزگا که کۆرۆناى تیادا تۆمارکرا، سلێمانییه، هه‌موو شاره‌کانى دیکه دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که له دوو هه‌فته‌ى داهاتودا وه‌کو سلێمانیانى لێدێت، چۆن ئه‌وکات پێشبینیمان کرد و پێمان وتن، که ئه‌م بارودۆخه ده‌چێته هه‌ولێر و دهۆک، ته‌مه‌نامان ئه‌کرد نه‌چێت، به‌ڵام به که‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌کردن ڕێگه‌ى لێنه‌گیرا".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ئاشکرایکرد به‌شێکى زۆرى ئه‌وانه‌ى توشى کۆرۆنا بون یان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌و په‌تایه‌و ده‌چنه ناو ئامارى گشتى هه‌رێمه‌وه، خه‌ڵکى سلێمانى نین، یا ئێرانین یان خه‌ڵکى پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراقن‌و له‌سلێمانى چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
ناوبراو هۆکارى زیادبوونى کۆرۆنا له سلێمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخى بژێوى ژیانى خه‌ڵک، ئه‌و سه‌رمایه مرۆییه‌ى له که‌رتى ته‌ندروستى هه‌مانه، خراپى بارودۆخى ئابورى کاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستکردوون و سه‌رمایه‌ى مرۆیى و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى له‌ئاستى پێویستدا نیه.
هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا له وه‌رزى پایزداین و هاووڵاتیان هه‌ندێک په‌تا ده‌گرن و لێیان قورس ده‌کات و پێیانوایه په‌تاى وه‌رزیه، کاتێک دێنه نه‌خۆشخانه‌کان بارودۆخیان زۆر خراپ بووه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه:"که‌ره‌نتینه هیچ سودێکى نییه، چونکه ئێستا کۆرۆنا چۆته ناو ماڵه‌کان، که‌ره‌نتین‌و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ئه‌وکاته باشبوو که کۆرۆنا له‌شه‌قامه‌کان بوو".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون له پارێزگاى سلێمانى گه‌یشتووه‌ته 16 هه‌زار و 842 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش 10 هه‌زار و 489 توشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و 953 که‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
