له‌سه‌ر دۆخى سلێمانی، چوار په‌رله‌مانتار راگه‌یه‌ندراوێک بۆ راى گشتى بڵاوده‌که‌نه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى دۆخى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌ندێک جار به بیانوى نه‌گونجاو رێگرى ده‌کرێت له گه‌یشتنى هاوکاریى ته‌ندروستى له‌به‌غداده‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هه‌ریه‌که له په‌رله‌مانتاران رێزان شێخ دلێر، موسه‌نا ئه‌مین، یوسف محه‌مه‌د و رێبوار کریم له راگه‌یه‌ندراوێکدا باس له‌وه‌ده‌که‌ن، "ده‌زانین که‌مته‌رخه‌میى ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى کوردستان چ له که‌رتى ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى و ژیان و گوزه‌رانى هاونیشتیمانان و دابین کردنى قوتى رۆژانه‌یان به‌گشتی، هۆکارى سه‌ره‌کى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى کۆرۆنایه له پارێزگاى سلێمانی، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هه‌ندێک جار به بیانوى نه‌گونجاو رێگریش ده‌که‌ن له گه‌یشتنى هاوکاریى ته‌ندروستى له‌عێراقه‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانی".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوا له هاونیشتیمانیان ده‌که‌ن که" سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌مومان ده‌رگیرین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکى نابه‌رپرسیار له هه‌رێمى کوردستان به‌رامبه‌ر به ژیانى هاوڵاتیان، به‌ڵام داواتان لێده‌که‌ین که هه‌رچى زیاتر پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن بۆ پاراستنى ژیانى خۆتان و خۆشه‌ویستانتان و سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان".
ڕاگه‌یه‌ندراو چوار په‌رله‌مانتارى کورد له به‌غدا بۆ راى گشتی
هاونیشتیمانیانى خۆشه‌ویست
وه‌ک هه‌موان ئاگادارن که له‌به‌روارى 21/9/2020 وه تاکو ئه‌مڕۆ له پارێزگاى سلێمانى رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌نه‌خۆشیى کۆرۆنا گه‌یشتۆته پله‌ى یه‌که‌م و ئاستێکى مه‌ترسیدارى تۆمارکردووه و هه‌ندێکجار رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان له‌پێش هه‌موو پارێزگاکانى عێراقه‌وه‌یه به به‌غدادى پایته‌ختیشه‌وه.
ئێمه ده‌زانین که‌مته‌رخه‌میى ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى کوردستان چ له که‌رتى ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى و ژیان و گوزه‌رانى هاوونیشتیمانان و دابین کردنى قوتى رۆژانه‌یان به‌گشتی، هۆکارى سه‌ره‌کى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى کۆرۆنایه له پارێزگاى سلێمانی. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هه‌ندێک جار به بیانووى نه‌گونجاو رێگریش ده‌که‌ن له گه‌یشتنى هاوکاریى ته‌ندروستى له‌عیراقه‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانی.
ئێمه له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ پارێزگار و ده‌زگا ته‌ندروستیه په‌یوه‌ندیداره‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ زانینى هۆکاره‌کانى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئامارى قوربانیانى په‌تاى کۆرۆنا و داواشمان لێکردون که زانیارى ته‌واومان له‌وباره‌یه پێبده‌ن.
وه‌ک نوێنه‌رانى پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندیکردن به وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌کان له حکومه‌تى فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌شێک له که‌موکورتیه‌کان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردن و رزگارکردنى ژیانى هاوڵاتیان له مردن. داوا له په‌رله‌مانى کوردستان و داواکارى گشتیش ده‌که‌ین که به‌دواداچوون بۆ که‌موکورتیه‌کانى که‌رتى ته‌ندروستى له هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن.
هاونیشتیمانیانى خۆشه‌ویست، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌موومان ده‌رگیرین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکى نابه‌رپرسیار له هه‌رێمى کوردستان به‌رامبه‌ر به ژیانى هاووڵاتیان، به‌ڵام داواتان لێده‌که‌ین که هه‌رچى زیاتر پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن بۆ پاراستنى ژیانى خۆتان و خۆشه‌ویستانتان و سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان.
خواى گه‌وره هه‌موولایه‌ک بپارێزێت.
وێنه‌یه‌ک بۆ:
• په‌رله‌مانى کوردستان
• داواکارى گشتی
• وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى – حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
• پارێزگارى سلێمانی
• به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانی
په‌رله‌مانتاران:-
* رێزان شێخ دلێر
* د. موسه‌نا ئه‌مین
* د. یوسف محمد
* د. رێبوار کریم
