دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت پاره‌ى موچه‌ى ره‌وانه‌ى بانکه‌کان نه‌کردوه، دابه‌شکردنى موچه بۆ هه‌فته‌ى داهاتو دواخرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق به سۆمه‌ریه‌نیوزى راگه‌یاند:"ده‌وامى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى دارایى فیدڕاڵ کۆتاییهات و پاره‌ى موچه ره‌وانه‌ى بانکه‌کان نه‌کرا، بۆیه دابه‌شکردنى موچه بۆ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتو دواخراوه".
پێشتر بانکى رافیده‌ینى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌کانى وه‌زیرى دارایى و چاودێرى ئیداره وسه‌رپه‌رشتى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانکه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى ئه‌یلولى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت.
هه‌رچه‌نده حکومه‌تى هه‌رێم بڕى 413 ملیار دینارى له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دابه‌شکردنى موچه، به‌ڵام تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان موچه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌شنه‌کردوه و چاوه‌ڕوانى ره‌وانه‌کردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا ده‌که‌ن بۆ دابه‌شکردنى موچه.
