ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنا

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٦٦ چاکبوونەوە و ٢٩ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٥٨ لە هەولێر، ١٧٦ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە، ٣٠٣ لە دهۆک.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٥٦٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٩٣ لە هەولێر، ٣٠ لە سلێمانی، ٢٢ لە گەرمیان، ٣٠ لە هەڵەبجە، ٣٩١ لە دهۆک.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک  ١٥ لە سلێمانی، شەش لە دهۆک، دوو لە هەولێر، سێ لە گەرمیان، یەک لە ڕاپەڕین، دوو لە هەڵەبجە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٢ هەزار و ٧٥٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٣ هەزار و ٣١٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٩٠٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار