ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی دروستدەکات

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی چوارشەممە رایگه‌یاند، ئەڵمانیا گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا بۆ شاری سلێمانی دروست دەکات.
وه‌زیری ته‌ندرووستی له وتارێكدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی "ئه‌مڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراوون و ڤایرۆسی کۆۆنا هیچ شوێن و سنوور و جیاوازیەک نازانێت".
وه‌زیری ته‌ندرووستی روونیكردووه‌ته‌وه، "هەموو دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عێراقه‌وه بۆ هەرێمی كوردستان دابینبکرێت راستەوخۆ لەلایەن دەزگای (کیمادیا)ی عێراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت و راستەوخۆ بۆ کۆگاکانی پێداویستیەکانی پارێزگاکان رەوانه دەکرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌شكردووه، وەزارەتی دارایی بوودجە و خەرجییەکانی فریاگوزاری کۆرۆنای لەسەر بنەما و پێوەر و رێژە جێگیرەکانی دارایی دابەشکردووە کە بەم شێوەیەیە: سلێمانی 43%، هەولێر 34%، دهۆک 23%".
سه‌باره‌ت به هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ته‌ندرووستی رایگه‌یاندووه، "لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاووڵاتیان و دژایەتیکردنی رێکار و رێنماییەکان و رەتکردنەوەی بوونی کۆرۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی رێژەی مردنە بەم نەخۆشیە".
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "دواکەوتنی چوون بۆ نەخۆشخانە تا رادەی خراپبوونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆرۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیان لەدەستدانی نەخۆس زیاد دەکات".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومان‌لێکراو دادەنرێت".
