لە کەلار نەشتەرگەری بۆ ئافرەتێکی دووگیانی توشبوو بە کۆرۆنا ئەنجامدرا
تەندروستی گەرمیان دەلێت لە سلێمانی نەشتەرگەریەکەی بۆ نەکراوە.

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
تەندروستی گەرمیان رایگەیاند چوارشەممە لە نەخۆشخانەی قەڵا نەشتەرگەریی بۆ ئافرەتێکی توشبوی کۆرۆنا بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا.
بەپێی راگەیەنراوەکە؛ ژنێکی دوگیان کە توشبووی کۆرۆنا بو، پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەی سلێمانی نەشتەرگەریی مناڵبونی بۆ ئەنجام نەدرا، دوای گەیاندنی بە کەلار لەلایەن تیمێکی پزیشکییەوە نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتویی بۆ ئەنجام درا.
تیمەکە لەلایەن د. بەناز جەلیلەوە سەرپەرشتی دەکرا و تەندروستی دایک و کۆرپەکەش جێگیرە.
پێشتریش تیمێکی دیکەی تەندروستی، ھەر لە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا، نەشتەرگەرییەکی مناڵبونیان بۆ ژنێکی دیکە ئەنجام دابو.

بابهتی پهیوهندیدار