لیرەی تورکی دابەزینێکی تری تۆمارکرد

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

 لیرەی تورکی بە خێرایی رووی لە داکشانەو ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەکانی تورکیا، نرخی دۆلارێک بەرامبەر 7.82 لیرەی تورکی بوو.

ئەمڕۆش دۆخی لیرەی تورکی لە بازاڕە داراییەکانی تورکیا و بۆرسەی ئیستەنبووڵ ناسەقامگیر بوو، بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی شکاند و دەوروبەری نیوەڕۆ بە 7.85 لیرە مامەڵەی پێوە کرا.

لەکاتی داخستنی بازاڕە داراییەکان، لیرەی تورکی دووبارە داکشایەوە و بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 7.88 لیرە و به‌های یه‌ك یۆرۆش 9.27 لیره‌ی تۆماركرد.

لە رۆژی 6ی ئابی 2020ـەوە، بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە سەرووی حەوت لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئابووریناسان ئاماژە بە هەڵکشانی زیاتری بەهای دراوی بیانی لە بەرامبەر لیرەی تورکی دەکەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار