له سلێمانى 13 توشبوى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرایکرد: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 39 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کان کراون و 16 توشبوش نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و 13 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى ئامارى رۆژانه‌ى کۆرۆنا که که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 39 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆنا له شاره‌که کراون.
هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌که ئه‌مڕۆ 16 توشبوى کۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و 13 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوکات، له ئێستادا 201 توشبوى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى ماون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار