گۆڕان به تۆمه‌تبارکردنى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنه‌که‌ى به‌کارى"ته‌زویر" روونکرده‌وه ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى گۆڕان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارکردنى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به کارى"ته‌زویرکردن" روونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت:" هه‌رکات له دادگا سه‌لمێندرا ئه‌وکات ئه‌وانیش هاوکار ده‌بن، به‌ڵام چونه سه‌ر ماڵه‌که‌ى به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن بۆ لێدانه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان".
روونکردنه‌وه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى:
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبارکردنى یٔه‌ندامێکى فراکسیۆنه‌که‌مان به‌ناوى محمد شێخ وه‌هاب له دادگاى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى خانه‌قین / قۆره‌تو له گه‌رمیان
که تۆمه‌تبارکراوه به ته‌زویرکردنى وه‌سڵى گومرگى
یٔێمه له هه‌موو که‌س و لایه‌نێک زیاتر کار بۆ سه‌روه‌رى یاسا‌و سزادانى تاوانکاران ده‌که‌ین له کاتى جێگیربونى تاوانه‌که‌یدا به‌ڵام یٔه‌ندامه‌که‌ى یٔێمه له یٔێستادا ته‌نها تۆمه‌تباره‌و یٔاماده‌ى چونه دادگایه
هاوشێوه‌ى یٔه‌م جۆره که‌یسانه ده‌بێت پارێزراو بێت له‌به‌ر ڕه‌وتى لێکۆڵینه‌وه‌و و سه‌لماندنى تاوانه‌که چونکه تۆمه‌تباریش ده‌بێت مافى پارێزراو بێت پاڵپشت به بنه‌مای(( المتهم بریٔ حتى تپبت ادانته )) یٔه‌م بابه‌ته دوور له ڕێکاره یاساى و میدییه‌کان له ڕاگه‌یاندن بڵاوکراوه‌ته که‌یٔامانج لێى لێدانه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و فراکسیۆنه‌که‌مان
له کاتێکدا یٔه‌ندامه‌که‌ى یٔێمه له دامه‌زراوه‌یه‌کى فه‌رمیدا کارده‌کات و به‌پێى ماده‌ى ۳۰ له یاساى ۳ى ساڵى ۲۰۰۹ ى پارێزگاکان ده‌بێت له‌لایه‌ن دادگاوه یٔه‌نجومه‌نى پارێزگا یٔاگادار بکرێته‌وه‌و ناوبراو یٔاماده بکات بۆ چوونه به‌رده‌م یاسا به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه چونه‌ته‌سه‌رماڵیان بێ یٔاگادارکردن و دوور له بنه‌ماکانى پاراستنى مافى تۆمه‌تبار و که‌سوکاره‌که‌ى
ده‌نگده‌ران و هه‌ڵسوڕاوانى پزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یٔاگادارده‌که‌ینه‌وه یٔێمه له فراکسیۆن پێشه‌نگى داکۆکى له مافى هاوڵاتیان ده‌بین ده‌ستبردن بۆ داهاتى گشتى به‌شێوه‌ى ناڕه‌وا شه‌رمه‌زارو ڕیسوا ده‌که‌ین هه‌رکاتێک هه‌ر یٔه‌ندامێکى یٔێمه له دادگا بسه‌لمێت له‌سه‌رى که تاوانى یٔه‌نجامداوه خۆمان هۆکارده‌بین بۆ به سزا گه‌یاندنی.
فراکسیۆنى گۆڕان له یٔه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى
۷/١٠/٢٠٢٠
