تورکیا مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌که‌ى له عێراق و سووریا درێژکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى تورکیا بڕیاریدا بۆ درێژکردنه‌وه‌ى له‌شکرکێشى و مانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌کانى وڵاته‌که‌ى له عێراق و سووریا بۆ یه‌ک ساڵى دیکه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ"ى تورکیا بڵاویکرده‌وه:"ده‌رکردنى بڕیارى درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى تورکیا له عێراق و سووریا بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسى ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێکه، که له عێراق و سووریاوه بکرێته سه‌ر تورکیا".
تورکیا زیاتر له 35 کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندووه‌و به بیانووى بوونى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) چه‌ندین کرده‌وه‌ى سه‌ربازى و تۆپبارانى ناوچه‌کانى کوردستان ده‌کات و ده‌یان خه‌ڵکى بێتاوانى کردووه‌ته قوربانى.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار