سه‌رۆکى هه‌رێم پرسه‌نامه له بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حمودى حه‌فید ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فید زاده کرد به بۆنه‌ى کۆچى دوایى که‌سایه‌تیى دیارى سلێمانی، شێخ سالارى حه‌فید.
ده‌قى پرسه‌نامه‌که‌یه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
به‌داخه‌وه هه‌واڵى کۆچى دواییى که‌سایه‌تیى دیار و ناسراوى بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموودى نه‌مر و سلێمانی، خولێخۆشبوو شێخ سالارى حه‌فیدمان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێزى حه‌فید زاده ده‌که‌ین و هاوبه‌شى خه‌میانین، له خواى مه‌زن داواکارین خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و ئارامى به که‌سوکار و خزمان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌ى ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٧

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار