وتەبێژی حکومەت: تا ئێستا لەسەدا 60ی مووچەمان دابینکردوە
جوتیار عادل: شەش مووچه‌مان له ساڵی 2020 داوه... ئینشەڵا له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كەین

5 ساڵ لەمەوپێش
جوتیار عادل:وتەبێژی حکومەتی ھەریمی کوردستان رایگەیان له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ش ده‌كەن و راشیگەیاند شەش مووچه‌یان له ساڵی 2020 داوەو تا ئێستا 60ی% مووچەیان دابینکردوەو.
جوتیار عادل بە میدیای کوردستان 24ی سەرۆکی حکومەتی وت "ئینشەڵا له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ش ده‌كەین".
وتیشێ "له ساڵی (2020) ئێمه شەش مووچه‌مان داوه، له كاتێكدا حكومه‌تی عێراق ته‌نیا (2) ترلیۆن و (79) ملیار دیناری ناردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێویستمان به نزیكه‌ی بڕی (5) ترلیۆن و (886) ملیار دینار هه‌بووه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".
ھەروەھا وتی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (%60)ی مووچه‌ی دابینكردووه له كۆی ئه‌و شه‌ش مووچه‌یه‌ی دراوه به فه‌رمانبه‌ران. (3) ترلیۆن و (355) ملیار دیناری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی".
