به‌رمیلێک نه‌وتى خاو گه‌یشته 42 دۆلار

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێک له سه‌روو 42 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى تشرینی یه‌که‌مى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت، له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 42 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به 40 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت.
هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 41 دۆلار‌و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا نرخى نه‌وت بۆ که‌متر له 38 دۆلار دابه‌زى، به‌ڵام دواى راگه‌یاندنى باشبونى ته‌ندروستى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا نرخى نه‌وت بوژانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار