که‌جه‌که: ئه‌مساڵ به‌هێزترین تێکۆشان ده‌که‌ین
"له ١٠ى تشرینى یه‌که‌م ڕۆژى جیهانى ئازادى ئۆجالاندا له گۆڕه‌پانه‌کان ده‌بین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌بۆنه‌ى 23مین ساڵیادى گه‌له‌کۆمه‌ى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که)، هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که له په‌یامێکیاندا ده‌ڵێن:" ئه‌مساڵ به‌هێزترین تێکۆشان ده‌که‌ین".
هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که ڕایگه‌یاند:" به‌بۆنه‌ى ٢٣مین ساڵیادى گه‌له‌کۆمه‌ى سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجالان، ئه‌مساڵ به‌هێزترین تێکۆشان ده‌که‌ین و له ١٠ى تشرینى یه‌که‌م ڕۆژى جیهانى ئازادى ئۆجالاندا له گۆڕه‌پانه‌کان ده‌بین".
هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که له ٢٣مین ساڵیادى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى ٩ى تشرینى یه‌که‌مى ١٩٩٨دا له‌دژى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و ته‌ڤگه‌رى ئازادى ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه تێیدا هاتووه:
"ئامانجى پیلانگێڕیه‌که ئه‌وه بوو، که ڕێبه‌رتیمان ده‌ستگیربکرێت و ته‌ڤگه‌رى ئازادیش له‌ناوببرێت، پلانى کوشتن و له‌سێداره‌کانى ڕێبه‌ر ئاپۆ دارێژرابوو، به‌ڵام له سایه‌ى به‌رخۆدانى ‘ئێوه ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکه‌ن’ و خاوه‌نداریکردن له‌لایه‌ن گه‌له‌که‌مانه‌وه، پلانه‌که پوچه‌ڵکرایه‌وه، مادلێن ئۆڵبرایت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و کاته‌ى ئه‌مریکا له‌باره‌ى خاوه‌نداریکردن له ڕێبه‌ر ئاپۆ وتبووى ‘پێشبینیمان نه‌ده‌کرد به‌م شێوه‌یه بێت’، له‌به‌رئه‌وه‌ى خاوه‌نداریه‌ک کرا، که له مێژوودا له هیچ پێشه‌نگێک به‌م ئه‌ندازه‌یه نه‌کراوه، به‌رخۆدان له‌دژى پیلانگێڕیى سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدانى ئه‌م به‌رخۆدانه هێڵى تێکۆشانیان خوڵقاند، ژنان و گه‌نجان و هه‌موو گه‌له‌که‌مان و گه‌ریلا ٢٢ ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه به شێوه‌یه‌کى فیدایى به‌رخۆدانیان کرد.
ڕێبه‌ر ئاپۆ له یه‌که‌م به‌رگرینامه‌که‌یدا وتبووی، پیلانگێڕیه مێژووییه‌کان ناتوانن گه‌شه‌دانه‌کان ڕابگرن و وایان لێده‌کات که په‌له بکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م پیلانگێڕیه له‌دژى تێکۆشانى ئازادیى و دیموکراسى گه‌لى کورد و گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدراوه، ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌ژموون، سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانى پیلانگێڕان به‌پێى بناغه‌یه‌کى مێژوویى شیکردبوو و گورزى به‌هێزى له بناغه‌ى پیلانگێڕیه‌که دابوو.
شیکردنه‌وه‌کانى ڕێبه‌ر ئاپۆ، که به ته‌نها هێزى به ته‌ڤگه‌رى ئازادیى داوه و له هه‌مان کاتدا له ناو ژن و گه‌نجاندا وزه‌یه‌کى دیموکراتى و شۆرشگێریى خوڵقاندووه، مۆدێلى ڕێکخستنى کۆنفیدڕالیزمى دیموکراتیکى ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ناو گه‌له‌که‌ماندا هێزێکى گه‌وره‌ى دروست کردووه، گه‌له‌که‌مان به ڕێبه‌ر ئاپۆوه به‌ستراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه تێکۆشان ده‌کات و له چوار پارچه‌ى کوردستان گه‌شه‌دانى گه‌وره دروست بوون، پیلانگێڕان بۆ دابڕاندنى په‌یوه‌ندیه‌کانى گه‌ل له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ڤگه‌رى ئازادى نه‌توانێت له‌سه‌ر هێڵى ڕێبه‌ر ئاپۆ تێبکۆشێت، پیلانگێڕیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام پیلانه‌کانیان پێچه‌وانه بوونه‌وه، گه‌له‌که‌مان زیاتر خاوه‌ندارى له ڕێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌رى ئازادى کرد، تێکۆشانى ئازادى له‌سه‌ر هێلێ نوێى ڕێبه‌ر ئاپۆ تێکۆشانى خۆى فراوان کرد و گه‌شه‌دانى گه‌وره‌ى ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ک چۆن له ساڵى ١٩٩٨دا ویستیان ته‌ڤگه‌رى ئازادیى به پیلانگێڕیه‌کى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوببه‌ن، ئه‌مڕۆش له‌دژى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى که له‌سه‌ر هێڵى ڕێبه‌ر ئاپۆ تێده‌کۆشێت، پیلانگێڕیى نوێ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، وه‌ک دوێنێ ئه‌مڕۆش ئه‌مریلا له پشت ئه‌م پیلانگێڕیه‌یه، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک و کورده نۆکه‌ره‌کان ده‌یانه‌وێت له‌ناو بارودۆخى جه‌نگى سێیه‌مى جیهانیدا سوود له سیاسه‌تى ئه‌مریکا وه‌ربگرن و ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌ناوببه‌ن، پیلانگێڕیه‌کان ئه‌مڕۆ لاوازن و به‌پێى ساڵى ١٩٩٨ هاوکارى که‌میشیان هه‌یه، ته‌ڤگه‌رى ئازادیى له سایه‌ى ئه‌م هێزه‌ى که له چوار پارچه‌ى کوردستان وه‌رده‌گرێت و به پشتگیریى هێزه دیموکراته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، ئه‌مڕۆ له‌دژى پیلانگێڕه‌کان هێزى تێکۆشانى فراوان کردووه.
ڕووداوه‌کانى ئه‌مڕۆى کوردستان، تورکیا، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و جیهان بۆ شکاندن و تێکشکاندنى پیلانگێڕان ده‌رفه‌تێکى گه‌وره‌ى بۆ ته‌ڤگه‌رى ئازادیى دروست کردووه، ٢٣مین ساڵى تێکۆشانى دژى پیلانگێڕیى بۆ تێکۆشاندنى پیلانگێڕیه‌که ده‌بێته ساڵێکى تێکۆشانێکى به‌هێز، له سایه‌ى هه‌نگاوه‌که‌مان به دروشمى ‘ به‌سه بۆ گۆشه‌گیریی، فاشیزم و داگیرکه‌ری، کات کاتى ئازادیه’ که له ٤٠مین ساڵى تێکۆشان و له ١٢ى ئه‌یلولدا ڕاگه‌یه‌نرا، تێکۆشانێکى به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت، له سایه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه‌دا کوردستان ئازاد ده‌بێت، تورکیا دیموکرات ده‌بێت و له‌سه‌ر بناغه‌که‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى دیموکراتیک دروست ده‌بێت.
له ٢٣مین ساڵێادى پیلانگێڕیدا، ده‌ستپێشخه‌رى ئازادیى بۆ ئۆجالان، ١٠ى تشرینى یه‌که‌مى وه‌ک ڕۆژى جیهانى ئازادى بۆ ئۆجالان’ دیارى کردووه، نه‌ک ته‌نها گه‌لى کورد، هه‌موو مرۆڤایه‌تى و هێزه دیموکراته‌کانیش به‌دیلگرتنى ڕێبه‌ر ئاپۆ قبوڵ ناکه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه له هه‌موو جیهان خاوه‌نداریى له ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته له ١٠ى تشرینى یه‌که‌م ڕۆژى جیهانى ئازادى ئۆجالاندا مرۆڤایه‌تى و هێزه دیموکراته‌کان هه‌ستنه سه‌رپێ، بانگه‌وازیمان بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، هێزه دیموکراته‌کان، کوردان و گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه که له ١٠ى تشرینى یه‌که‌م ڕۆژى جیهانى ئازادیى ئۆجالاندا بڕژێنه ناو شه‌قامه‌کان و ده‌رگاى ئیمڕالى بشکێنن.
له جیهان، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کوردستان گه‌شه‌دانى گه‌وره دروست بوو، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و هیزانه سه‌رده‌که‌ون که خاوه‌نى هزرى گه‌وره‌ن و ئه‌و هێزانه‌ى که له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگا، ئابوورى و که‌لتور ده‌بنه ڕێگریش تێکده‌شکێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پیلانگێڕیى تێکده‌شکێت، گه‌له‌که‌مان و گه‌لان تر که تێکۆشانى ئازادیى و دیموکراسى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، سه‌رده‌که‌ون”.
