به‌رهه‌م ساڵح:بێڕێزى به ئاڵاى کوردستان قابیلى قبوڵ نییه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌سه‌ر بێرێزى کردن به ئاڵاى کوردستان ده‌ڵێت:" بێڕێزى به ئاڵاى کوردستان، که خاوه‌ن ره‌مزیه‌ت و پێگه‌ى مێژووییه، قابیلى قبوڵ نییه".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق:
له‌کاتێکدا هه‌وڵه‌کان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یرانانه چێ ئه‌کرێنه‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایش و ئابوورى وڵات، ئه‌مڕۆ بینیمان له‌لایه‌ن گروپێکى له‌یاساده‌رچوو و به‌ده‌ر له‌رێکارى ئاشتیخوازانه‌ى ئازادى راده‌ربڕین و پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت، هێرشکرایه سه‌ر باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان له به‌غدا.
هاریکارى و یه‌کڕیزى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌کانى دیکه سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر تیرۆر به‌ده‌ست هێنا، بۆیه رێگه‌پێدراو نییه ئه‌و قوربانیانه تێکه‌ڵ به‌شتى لاوه‌کى و هه‌ڵچوون و ئاژاوه‌گێرى بکرێن که ئه‌مڕۆ ئه‌وانه به‌سوتاندنى ئاڵاى کوردستان گوزارشتیان لێکرد، ئه‌و ئاڵایه‌ى پێگه و ره‌مزیه‌ت و ده‌لاله‌تى مێژوویى لاى عێراقییه‌کان هه‌یه و به‌شێکه له پێکهاته‌ى ده‌ستوورى عێراق.
ئێمه له‌سۆنگه‌ى هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕمان له پشتیوانیکردنى ئازادى راده‌ربڕین به‌شێوه‌ى ئاشتیانه، ئه‌و کرده‌وه ئاژاوه‌گێریه ئیدانه ئه‌که‌ین که له‌به‌رژه‌وه‌ندى که‌س نییه و ئارامى و ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روا جه‌خت ئه‌که‌ینه‌وه که لێکۆڵینه‌وه‌ى خێرا له‌و په‌لاماردانه بکرێ و سزاى ئه‌نجامده‌رانى بدرێت، به‌تایبه‌تى که حه‌شدى شه‌عبى بێ به‌ریبوونى خۆى له سوتاندنه‌که‌ى ئه‌مڕۆ راگه‌یاند و به‌رامبه‌ر ئه‌وانه وه‌ستایه‌وه که بێ په‌روا ویستیان یه‌کڕیزى نیشتمانى تێک بده‌ن، هاوکات هه‌موو لێدوانێکیش ره‌ت ئه‌که‌ینه‌وه که ده‌زگا فه‌رمییه‌کان و هێزه ئه‌منییه‌کان له‌که‌دار بکات.
هه‌ر له‌م ساته‌وه‌خته یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌ى وڵات‌دا، به‌وپه‌ڕى ئازار و دڵگرانییه‌وه هه‌واڵى په‌لاماره تیرۆرستییه ترسنۆکانه‌که‌ى قه‌زاى به‌له‌دیشمان له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین پێگه‌یشت،که پێویستى یه‌کخستنى هه‌وڵه‌کان و ئاڕاسته‌کردنى بۆ قه‌لاچۆکردنى توندوتیژى و تیرۆر دووپات ئه‌کاته‌وه که ئه‌یه‌وێ ئارامى و ئاسایشى وڵات تێکبدات.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو لایه‌ک ئه‌که‌ین دانبه‌خۆیاندا بگرن و وابکه‌ن زمانى عه‌قڵ زاڵ ببێ و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى وڵات بخه‌نه سه‌روى هه‌موو ئیعتیبارێکى تره‌وه، چونکه عێراق پێویستى به یه‌کخستنى هه‌ڵوێستى نیشتمانى و ریزه‌کانى هه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه ئه‌منى و ئابوورییه‌کان که وڵاته‌که‌مان تووشى بووه‌ته‌وه.
وته‌بێژێک به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق
٢٠٢٠/١٠/١٧