بانکى ناوه‌ندى به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بانکى ناوه‌ندى عێراق ره‌تیکرده‌وه گۆڕانکاریان له به‌هاى دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى کردبێت و رایگه‌یاند: "رێژه‌ى ئاڵوگۆڕو جێگیره و بڕى یه‌ده‌گى دراوى بیانى به‌پێى هه‌مو بنه‌ما و رێکاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زۆر باشه".
ئه‌مڕۆ 18ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا میدیاکان به دابه‌زینى ڕێژه‌ى ئاڵوگۆڕى دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر به دۆلار چه‌ند بابه‌تێکیان بڵاوکردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه هیچیان گوزارشت له لێدوانى فه‌رمى بانکى ناوه‌ندى ناکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌مه کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆیه له‌لایه‌ن بازرگانى دراو بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کى کاتى کاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌هاى دۆلار کردوه.
هه‌روه‌ها بانکى ناوه‌ندى باسى له‌وه‌شکردووه که" رێژه‌ى ئاڵوگۆڕ جێگیره و نه‌گۆڕه، سیاسه‌تى نه‌ختینه‌که‌ش رون و شه‌فافه، بڕى یه‌ده‌گى دراوى بیانى به‌پێى هه‌مو بنه‌ما و رێکاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زۆر باشه و به‌و بڕه‌ش ده‌توانرێت به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئێستاى وڵات‌دا هه‌یه زاڵ بن.
بانکى ناوه‌ندى داواى له ده‌زگاکانى راگه‌یاندن کرد، بۆ هه‌ر هه‌واڵێک یاخود زانیاریه‌ک له‌سه‌ر دراوه‌کان، بۆ سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى که بانکى ناوه‌ندیه بگه‌ڕێنه‌وه.
دوێنێ به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر بو به 127 هه‌زار دینار، ئه‌مڕۆش به‌هاکه‌ى 100 دۆلارى ئه‌مریکى بۆ 125.500 دینار دابه‌زی.