ته‌ندروستى سلێمانی: وا بڕوات هه‌موو ماڵێکى سلێمانى ئازارى کۆرۆنا ده‌چێژێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى له‌باره‌ى دۆخى مه‌ترسیدارى کۆرناوه هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێت " گه‌ر به‌م شێوه‌یه بروات له ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوو، راست نابێ بڵێین هه‌موو گه‌ره‌کێ، هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ک ئازارى کۆرۆناى چه‌شت!".
یاد نه‌قشبه‌ندى ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ ئامارى ئه‌مڕۆى کۆرۆنادا که ١٠ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌ڵێت " (١٠ هاوڵاتى گیانى له ده‌ستدا له ٢٤ کاتژمێردا، به واتاى (١٠) خێزان، (١٠) بنه‌ماڵه، (١٠) گه‌ره‌ک، ئازارى جه‌رگ برى کۆرۆناى چه‌شت، گه‌ر به‌م شێوه‌یه بروات له ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوو، راست نابێ بڵێین هه‌موو گه‌ره‌کێ، هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ک ئازارى کۆرۆناى چه‌شت!!".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" ئاماره‌کان مه‌ترسیدارن، نه‌خۆشخانه‌کان پڕن، پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌کان وه‌ک پێویست نین، هیوادارم پێش ڕودانى کاره‌ساتى نه‌خوازراو، به هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م دۆخه به‌ره‌و باشتر به‌رین، ئه‌ویش ته‌نیا به خۆپارێزى ده‌بێت وه‌ک چۆن له ڕابردوو کردمان".
سلێمانى له رووى گیان له‌ده‌ستدانه‌وه به کۆرۆنا نه‌ک له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و عێراق له پله‌ى یه‌که‌مدایه‌و دوێنێ ته‌نها له‌سلێمانى بێجگه له گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌و راپه‌ڕین ١١ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو، ئه‌مڕۆش ١٠ که‌سى دیکه.