ده‌رخسته‌مان ئاماده‌یه بۆ تۆڕه‌کانى ئاوى سلێمانى بەبەهای 40 ملیار دینار‌و بودجه نییه
سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاوى سلێمانى بۆ هاوڵاتى:
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ماردین نوره‌دین
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ده‌ڵێت:» پێویستمان به (30) ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ چاکسازیکردن و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌ردوو خه‌تى دوکانى یه‌ک و دوو که دیزاینى بۆ کراوه، هه‌تا ئه‌وانه چاک نه‌کرێت ئاوى پێویست به سلێمانى ناگات».
سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:»لۆدى زۆرمان له‌سه‌ره به‌هۆى که‌مى ئاوه‌وه، چونکه ئه‌و ئاوه‌ى به‌رهه‌مده‌هێندرێت له‌سه‌دا (35) بۆ (50) به‌فیڕۆده‌چێت.
هەروەها دەشڵێت: رۆژانه سلێمانى پێویستى به(٤٥٠) بۆ (٥٠٠) هه‌زار مه‌تر موکه‌عه‌ب ئاو هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى رۆژانه ئاو بده‌ین به خه‌ڵک.
هاوڵاتى: له‌ئێستادا دابه‌شکردنى ئاو له‌سلێمانى چۆنه به‌گشتی؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: دابه‌شکردنى ئاو ئێستا هه‌رسێ رۆژ جارێک دوو کاتژمێره، هه‌ندێ گه‌ڕه‌ک که تۆزێک مه‌جالى تێدایه ئه‌ویش زۆر که‌مه رێژه‌که‌ى دوو رۆژ جارێکه، به‌ڵام ماوه‌ى ئه‌وان کاتژمێرێک بۆ کاتژمێرو چاره‌کێک ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى رۆژ ناڕۆژێکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سێ رۆژ جارێکه دوو کاتژمێر بۆ سێ کاتژمێر ئاو ده‌ده‌ین به‌خه‌ڵک.
کێشه‌مان نیه ئێمه هه‌روه‌ک یه‌ک و بەیەکسانی ئاو دابه‌شده‌که‌ین، ئێمه شتێک نیه بڵێین گه‌ڕه‌کێک له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌کێکی دیکه، ماڵێک، که‌سێک یان مه‌سئولێک، ئه‌و شتانه هیچ ده‌ور نابینێت.
هاوڵاتى: تاچه‌ند لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ده‌م داواکانتانه‌وه دێن که داواى چاکسازیى ده‌که‌ن؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: ئێمه ده‌زانین حکومه‌ت به بارێکى ئابوورى قورس‌دا ده‌ڕوات به‌هۆى کۆرۆناو په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وانه کۆمڵێک فاکته‌رن حکومه‌تیش تاحه‌دێک حه‌قى خۆیه‌تى به‌ڕاستی، له‌ولاشه‌وه هاووڵاتى هاوکار نیه له‌پێدانى ئه‌و بڕه پارهیەى که له‌سه‌ریه‌تى له‌برى ئه‌و ئاوه‌ى که وه‌ریده‌گرێت، ئه‌مانه کۆمه‌ڵێ ئاسته‌نگن که ئێمه به‌ڕاستى ده‌سمان به‌ستراوه بۆ کۆمه‌ڵێک چاکسازی.
بۆ نموونه ئێستا له 20%ی شارى سلێمانى که تۆڕى نیه، ده‌بێت تۆڕى بۆ دابنێین، وێستگه‌کانى دوکان یه‌ک و دوو پێویستى بهچاکسازییهکى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه، ئه‌مانه‌ش به‌ڕاستى پێویستى به‌پاره‌یه‌کى زۆر هه‌یه، ده‌بێت باسى حدودى (30) ملیۆن دۆلار بکه‌ین بۆ هێنانه‌وه سه‌ر ئاستى خۆى کهدیزاینى بۆ کراوه، وێستگه‌کان چه‌ند ساڵه به‌پێى پێویست سیانه‌ى بۆ نه‌کراوه، وه‌ک لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ نموونه له‌م ماوه‌یەى پێشوو حکومه‌تى هه‌رێم چوار ملیاریان پێداین بۆ دوکانی یه‌ک، ئه‌مه چاره‌سه‌رى هه‌موو ئاوى سلێمانى ناکات، به‌ڵام چاره‌سه‌رى به‌شێکى ده‌کات، له‌به‌رئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گشتى پاره‌ى زۆر زیاتر له‌وه‌ى ده‌وێت، بۆ نموونه پڕۆژه‌یه‌کى دیکه‌مان هه‌یه که 80%ی ته‌واو بووه، په‌ره‌پێدانى دوکانی یه‌ک بڕى چوار ملیار دینارێکى پێویستە بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌دا سه‌د پڕۆژه‌که ته‌واو بێت، که سێ هه‌زارو (200) مه‌تر سێجا له‌کاتژمێرێکدا ئاو زیادده‌کات، ئه‌مانه مشتێکن له‌خه‌روارێک.
ئێمه کێشه‌ى ترمان زۆره، بۆ نموونه حه‌فاره‌و شۆفڵ و ته‌نکه‌ر زۆربه‌ى ته‌مه‌نى به‌سه‌رچووه، زۆربه‌ى مۆدێلى 2010 و 2012یه، ئه‌مانە نهکوژاونهتهوهو به‌رده‌وام ئیش ده‌که‌ن، ئێستا بڕێکى زۆر لهتهنکهرهکانمان ٥٠%ـ ٦٠% کهحدودى (70) ته‌نکه‌رمان هه‌یه که‌وتوون، ئه‌مه‌ش وایکردووه ئه‌و شوێنانه‌ى تۆڕێکیان نییه به‌ڕاستى ناتوانین ئاویان بۆ دابین بکه‌ین.
هاوڵاتى: شارى سلێمانى به‌پێى رووبه‌ر بێت یا دانیشتوان بڕى چه‌ند ئاوى پێویسته؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: سلێمانى رۆژانه پێویستى به (٤٥٠) هه‌زار بۆ (٥٠٠) هه‌زار مه‌تر موکه‌عه‌ب ئاو هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو رۆژێک ئاو بده‌ین به‌خه‌ڵک، به‌ڵام له‌م بڕه ئێمه له‌هاویندا به‌تایبه‌تى کێشه‌که گه‌وره‌تره کهسهرچنار ئاو که‌متر ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ى داده‌به‌زێت ناو ده‌ریاچه‌که، ده‌چێته سنورى (150) هه‌زار بۆ (175) هه‌زار مه‌تر موکه‌عه‌ب، واتا یه‌ک له‌سه‌ر سێى ئه‌و بڕه ده‌توانین به‌رهه‌مبهێنین، له‌هه‌مان کاتدا له‌م بڕه به‌شێکى ده‌چێت بۆ ناوچه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، ته‌یناڵ، پیره‌مه‌گرون، ئیتر له‌تاسڵوجه به‌دواوه تا ده‌گاته ئۆردوگاى شۆڕش، ئه‌وانیش بێگومان هه‌قى خۆیانه ئاویان هه‌بێت، ئه‌وانیش به‌شێک له‌م ئاوه ده‌به‌ن، زائیده‌ن به‌پێى ماسته‌ر پلان ئاوى سلێمانى 35%ـ ٥٠%ی به‌فیڕۆ ده‌چێت، واتا تۆ ده‌بێت حسابى ئه‌وه بکه‌یت ئه‌م (175)هه‌زاره نیوه‌ى به‌فیڕۆ ده‌چێت، به‌فیڕۆچوون چیه؟ ره‌نگه به‌ستنى نایاسایى خه‌ڵک بێت که به‌دزییه‌وه بۆرییان به‌ستووه‌و کێشه‌یان دروستکردووه بۆ تۆڕه‌که، بۆ نموونه نه‌به‌ستنى ته‌وافه‌و به‌فیڕۆدانى ئاوه‌کان، شوێنه نزمه‌کان که ئاویان بۆ دێته‌وه نایگرنه‌وه واى لێدێت هه‌تا ئاو ده‌بڕێت شوێنه به‌رزه‌کانى هه‌مان گه‌ڕه‌ک به‌شێویه‌کى زۆر که‌متر ئاویان بۆ ده‌چێت و کێشه‌ى که‌مى ئاویان هه‌یه، له‌سلێمانى ته‌بیعه‌تى تۆپۆگرافیاى به‌رزى و نزمییه‌کى زۆرى تێدایه، وه‌ک شارى که‌رکوک و هه‌ولێر نیه تاڕاده‌یه‌ک، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مانه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى که به‌رهه‌مهێنانه‌کان و دابه‌شکردنى یه‌کسان نییه به‌پێى پێویست.
هاوڵاتى: ئاوی شارى سلێمانى پێویستى خه‌ڵک پڕ ناکاته‌وه، ئه‌م کێشه‌یه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: به بووژاندنه‌وه‌و دوو وێستگه‌که‌ى دوکانى یه‌ک و دوو، ئێستا له‌سلێمانى شارى بیست بیست ده‌کرێت له‌قڕگه به‌ودیودا نزیکى عه‌ربه‌ت ده‌بێته‌وه، وه‌ک به من وتراوه ده‌ڵێن زۆر گه‌وره‌یه، شارى ناو قوله‌ڕه‌یسى، ئه‌و هه‌موو شاره نیشته‌جێیانه پڕ نهبوووەتهوه، پڕ ببێته‌وه ئه‌مانه هه‌مووى به‌رده‌وام ئاوى زیاترت ده‌وێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بارودۆخێکى سیاسى ناهه‌موارو ئاواره روو بکاته ئه‌م شاره جارێکی دیکه ئه‌وانه هه‌مووى لۆدن.
پاشان ئێمه بیرمان نه‌چێت سلێمانى شارێکى گه‌شتیارییه، هاوینان زیاتر گه‌شتیار رووى تێده‌کات، واتا پێویستى ئاو له‌وه زیاتره که من ئهساسییهکهت پێ ده‌ڵێم، ئه‌ساسییه‌که (٤٥٠) بۆ (٥٠٠) هه‌زار مه‌تر موکه‌عه‌به، له‌هاویندا ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژێکدا (١٠) هه‌زار گه‌شتیار بێت، ئه‌م (١٠) هه‌زاره‌ش ئاوى ده‌وێت زه‌ربى (٣٠٠) لیترى بکه، نزیکه‌ى سێ هه‌زار مه‌ترى دیکه ئاوى ده‌وێت، ئه‌مانه خۆى له‌خۆیدا پێویست به‌وه‌ده‌کات وێستگه‌یه‌کى تر‌ى ئاو له‌سلێمانى دروست کرێت له‌داهاتوویه‌کى نزیکدا.
هاوڵاتى: وه‌رگرتنى پاره‌ى ئاو چۆنه؟ پێوه‌رى ئاوى ماڵان سه‌رکه‌وتو بووه؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: پێشتر به‌پێى سیسته‌مى رووبه‌ر بوو، ئه‌وه نه‌ماوه‌و کارى پێناکرێت، ئێستا به‌پێوه‌ره تائاستێکى زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه.
هاوڵاتى: بۆچى به‌شێک لەپه‌رله‌مانتاران پێیان وایه ئه‌و پێوه‌ره سه‌رکه‌وتوو نییه؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: لێکتێنه‌گه‌یشتنێک هه‌بوو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاراندا که سووکه تهفاهومێک هه‌بوو له‌ماوه‌ى پێشوو، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى پێشوو بانگکرایه په‌رله‌مان بۆیانى باسکردووه، بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى سلێمانى، دهۆک و هه‌ولێر گه‌یشتوونه‌ته قه‌ناعه‌تێک کهپێوهر ئه‌وه نییه که‌زه‌ره‌ر له‌هاووڵاتیان بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه پێوه‌ر حه‌که‌مه بۆ هاووڵاتیان.
پێویسته به‌پێى پێویست ئاو سه‌رف بکه‌یت تاپارهى که‌مترت بۆ بێته‌وه، جارى وا هه‌بووه خه‌ڵک وتوویه‌تى به‌مانگ ماڵم به‌جێهێشتووه تۆ هه‌ر پاره‌م لێدهسهنى به‌پێى رووبه‌ر، ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه، پێوه‌ره‌که هه‌یه کۆمه‌ڵێک خاڵى له‌کۆڵى ئێمه‌ش و هاووڵاتیانیش کردووەته‌وه، هاووڵاتیان ترساون له‌پێوه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ زیاده‌ڕۆى سه‌رف بکه‌یت بێگومان تۆش ده‌بێت پاره‌ى زیاد بده‌یت، بۆ نمونه ئێمه ده‌ڵێین ته‌وافه‌یه‌ک به‌هه‌زار دیناره تۆ داینانێیت، حکومه‌ت موچه نادات منیش ته‌وافه دانانێم به‌س دوایى زه‌ره‌ره‌که له‌سه‌ر خۆت ده‌که‌وێت.
به‌لوعه‌که‌ت شکاوه ئاوى لێ ده‌ڕوات (24) کاتژمێر نایدهى قه‌یچێکه، سه‌یاره بێ مه‌عنا ده‌شۆریت، حه‌وشه‌و جاده ده‌شۆیت، ئه‌مانه هه‌مووى پاره‌یه تۆ ئاگات له‌خۆت نییه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هاووڵاتیان وشیار بن له‌به‌کارهێنانى ئاودا، چونکه هه‌ر دڵۆپه ئاوێک دینارێکه له‌سه‌ر هاووڵاتیان.
هاوڵاتى: پاره‌ى پێوه‌رى ئاو بۆ حکومه‌ته، به‌شێکى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانی؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: کۆمپانیا پێوه‌ر ده‌هێنێت به‌پێى گرێبه‌ستى ره‌سمى، ئێستا عه‌قد نه‌ماوه، هه‌ر کۆمپانییایه‌ک مەرجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ دایناوه جێبه‌جێ بکات، به‌مه‌رجێک کۆمه‌ڵێک خاڵى زۆر وردى تیایه بۆ نموونه شتێک هه‌یه به‌ناوى ستانداردى (دى ڤى جى ده‌بلیو) کهسیستمێکى ئه‌ڵمانى ناسراوی جیهانییه، ده‌بێت شه‌هاده‌ى ئه‌و ئه‌ڵمانییه‌ى پێبێت ئه‌مه یه‌ک، دوو ده‌بێت شوێنى سیمکارتى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى لهموستهقبهلدا ئه‌م کاتژمێرانه بوون به‌پێوه‌رى زیره‌ک یه‌ک سیمکارتى تێبکهى یه‌کسه‌ر ده‌بێت به‌پێوه‌رى زیره‌ک، ئه‌وه‌و خاڵه‌کانى تریش، هه‌رکه‌سێک له‌هه‌ر شوێنێک بیهێنێت به‌و مه‌رجانه‌ى که‌دانراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى پاره‌که‌شى نزیکه‌ى (٤٠) هه‌زار دیناره حکومه‌ت مانگى دوو هه‌زارى دهگهڕێنێتەوه بۆ هاووڵاتیان، واتا له‌ئه‌نجامدا هاووڵاتیان پاره‌ى پێوه‌ره‌که‌ش (٤٠) هه‌زارى له‌کۆڵ ده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى: له‌و بڕه پاره‌یه‌ى که‌حکومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر پێدانى ئاو له‌هاووڵاتى وه‌ریده‌گرێت هیچى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانی؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: تائێستا نه‌خێر، به‌ڵام ئێستا پێمنهگهیشتووه، ئه‌م به‌یانییه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌ڕێوەبه‌رى گشتى له‌هه‌ولێر یه‌ک بهڕێوەبهرمان هه‌یه له‌هه‌رێم وه‌ک ئه‌وانى دیکه نییه له‌هه‌ولێره، به‌ڕێزیان وتیان له‌سه‌دا 17% ده‌رچووه بۆ به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌کان بێت داهاته‌که‌ى، له‌وه‌زاره‌تی دارایى، به‌ڵام نهگهیشتووهتهئێمه تا جێبه‌جێى بکه‌ین.
هاوڵاتى: به‌گشتى بۆ چاکسازى له‌ئاوى پارێزگاى سلێمانى چه‌ندتان بودجه پێویسته؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: پێویستییه‌کان زۆرن، بۆ نموونه ئێستا به‌به‌های (٤٠) ملیار دینار ده‌رخسته‌ى تۆڕم ههیەو بودجە نییە، ئه‌م (٤٠) ملیاره هێشتا هه‌ندێک گه‌ڕه‌ک دروست ده‌بێت ئه‌مڕۆ تیاى نییه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م (٤٠) ملیاره هه‌موو پێویستى ئاوى سلێمانى پڕناکاته‌وه.
هاوڵاتى: پێتانوایه له‌ئێستادا هاووڵاتیان تاڕاده‌یه‌کى باش وشیارن به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانى ئاو؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: باشتره له‌و کاته‌وه‌ى پێوه‌ر هه‌یه، به‌ڵام له‌ئاستى تموحى ئێمه‌دا نییه‌و وه‌ک پێویست نییه، وشیارى له‌سه‌رفکردنى ئاودا گرنگه، کۆرۆنا له‌ئارادایه، داوام ئه‌وه‌یه ئینشائه‌ڵا هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، دهستشتنهکهش بۆ ئه‌وه نه‌بێت بۆ به‌فیڕۆدانى ئاو بێت، بیست سانییهى که‌دانراوه به‌ڵام بگیرێته‌وه، له‌کاتى ددان شتن و ریش تاشین و له‌کاتى خۆشتندا.
پێویسته خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌کى نیشتیمانپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاودا بکات، ده‌ست پێوه‌گرتنى زۆر گرنگه، ئێستا خه‌ڵک که رووده‌کاته بیرهه‌ڵکه‌ندن، بیر لهمندااڵ و نه‌وه‌ى داهاتووى ناکاته‌وه، که ئێمه غه‌درێک له‌وان ده‌که‌ین، بۆچى ئاوى ژێرزه‌وییه‌که به‌جێنه‌هێڵین بۆ داهاتوو، له‌م کاته‌دا ئێمه ده‌بێت ده‌ستبگرینه‌وه به‌ئاو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاو قابیلى نه‌مانه، ئاوى ژێرزه‌وى سامانێکى نه‌ته‌وه‌ییه، پێویسته له‌هه‌موو شتێک زیاتر خه‌مى بخۆین و زیاد لەپێویست به‌کارى نه‌هێنین.