ئه‌ردۆغان په‌شیمانده‌بێته‌وه‌

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا شێوازى گفتوگۆکردنى به‌رامبه‌ر یه‌کێتى ئه‌وروپا گۆڕیوه‌ ئه‌وه‌ش پاش نزیکبونه‌وه‌ى یه‌کێتییه‌که‌ بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره‌.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:" هیوادارم ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌کانى به‌وه‌فابێت و هه‌نگاو دژى تورکیا نه‌نێت".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" جگه‌ له‌ئه‌وروپا خۆمان له‌ هیچ شوێنێکى دیکه‌ى جیهان نابینینه‌وه‌، ده‌مانه‌وێت ئاینده‌یه‌کى هاوبه‌ش بنیاتبنێین".

مانگى داهاتوو یه‌کێتى ئه‌وروپا کۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساش چه‌ند جارێک هۆشدارییانداوه‌ته‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ریدا.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار