‌کۆمپانیای مۆدێرناى ئه‌مریکى نرخى ڤاکسینه‌که‌ى ئاشکرا کرد

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ‌کۆمپانیای مۆدێرناى ئه‌مریکى نرخى ڤاکسینه‌ په‌ره‌پێدراوه‌که‌ى بۆ فرۆشتن راگه‌یاند و که‌ هه‌ر ژه‌مه‌ ڤاکسینێکیان له‌ 25 بۆ 37 دۆلاره‌.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 22ى تشرینى 2020، ستیفان بانسه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى مۆدێرناى ئه‌مریکى تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانى ڤاکسین بۆ میدیاکانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:"نرخى هه‌ر ژه‌مه‌ ڤاکسینێک له‌ نێوان 25 بۆ 37 دۆلاره‌وه‌یه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌دواى قازانجێکى زۆره‌وه‌ نین و به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و تێچووه‌ به‌رزه‌ ته‌ندروستیه‌ى که‌ که‌سێک پێویستیه‌تى کاتێک تووشى کۆرۆنا ده‌بێت، نرخێکى دادپه‌روه‌رانه‌یه‌".

هه‌فته‌ى رابردوو کۆمپانیاى مۆدێرنا رایگه‌یاندبوو، ڤاکسینه‌که‌یان به‌ رێژه‌ى 95% سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌رگریى بۆ تووشبوانى کۆرۆنا دروست ده‌کات.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار