سوریا: لەماوەی شەش مانگدا پرۆگرامی تایبەت بە خوێندنی کوردی ئامادە بکرێت

20 كاتژمێر لەمەوپێش



🔴 وەزارەتی پەروەردەی سوریا چەند رێنماییەکی تایبەت بە جێبەجێکردنی مەرسومی سەرۆکایەتی سوریا لەبارەی خوێندنی کوردی دەرکرد و تێیدا ئەم خاڵانە هاتووە:

♦️ لەماوەیەک کە زیاتر نەبێت لە شەش مانگ، پرۆگرامی خوێندن بە زمانی کوردی کوردی بۆ هەموو قۆناغەکان ئامادەبکرێت.

♦️ راهێنانی پەروەردەیی ئەنجامبدرێت بۆ ئەو کەسانەی وانەی زمانی کوردی دەڵێنەوە.

♦️ دابینکردنی کارمەندی شارەزا و پەروەردەیی بۆ وتنەوەی زمانی کوردی لەسەر میلاک یاخود لە دەرەوەی میلاک.

♦️ وانەی زمانی کوردی وانەیەکی بژاردە دەبێت و لە سەرجەم پۆلەکاندا هەفتانە دوو وانەی زمانی کوردی دەخوێندرێت.

♦️ وانەی زمانی کوردی کەوتن و دەرچوونی لەسەر نییە.

♦️ زمانی کوردی بە زمانێکی نیشتمانی هەژماردەکرێت و لە خوێندنگە حکومی و ئەهلییەکان لەو ناوچانەی کوردی زۆرینەیە رێگەپێدراوە.

♦️ پەروەردەی پارێزگاکان رادەسپێرین بەوەی ئەو خوێندنگایانە دیاریبکەن کە زمانی کوردییان تێدا دەخوێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار