ڕێکخراوێک: نزيکەی 6 هەزار خۆپيشاندەر لە ئێران کوژراون
19 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە ئەمریکا ڕایگەیاند، پێنج هەزار و 848 کەس لە خۆپيشاندانەکانی ئێراندا کوژراون و لێکۆڵينەوە لە ئەگەری کوژرانی هەزاران کەسی ديکە دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ ناسراو بە (هرانا) ڕایگەیاندووە، لەناو ئەو ژمارەيەی کە کوژراون پێنج هەزار و 520 کەسيان خۆپيشاندەر بوون، 77 کەسيان مێرد منداڵ بوون، 209 کەسيان ئەندامی هێزە ئەمنييەکان بوون و 42 کەسيشيان لە دەوروبەری ئەو شوێنانەبوون، کە خۆپيشاندانەکانيان تێدا ئەنجامدراوە.
ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کوژرانی 17 هەزار و 91 کەسی دیکە دەکات، بەلایەنی کەمەوە 41 هەزار و 283 کەس دەستگیرکراون.
هەفتەی رابردوو دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند، سێ هەزار و 117 کەس لە خۆپيشاندانەکاندا کوژراون، کە دوو هەزار و 427 کەسيان ئەندامی هێزە ئەمنييەکان بوون.
ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە چاودێری ژمارەی کوژراوان دەکەن دەڵێن بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێتەوە بۆ ماوەی 18 ڕۆژ لێکۆڵينەوەکانيان پەکيکەوتووە و هۆشداری دەدەن کە ژمارەی کوژراوان زۆر کەمترە لە ژمارەی ڕاستەقینە.
