راوێژکارێکى ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر داواکارى ئازادکردنى ده‌میرتاش ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بولینت ئارنج ئه‌ندامى کۆمیته‌ى راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌میانه‌ى پێشکه‌شکردنى وته‌یه‌کیدا داوای له‌ده‌سه‌ڵاتداران کردبوو ده‌میرتاش ئازاد بکه‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ ناکۆکى ده‌که‌وێته‌ نێوان ئه‌ردۆغان و ئارنج و ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمى ده‌ستیله‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌.

بولینت ئارنج ئه‌ندامى کۆمیته‌ى راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى تشرینى دووه‌مى 2020، ده‌ستى له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند میدیایه‌کى تورکیا ئه‌وه‌یان پشتراست کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئارنج ده‌ستى له‌کارکێشانه‌وه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش پاشئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر بولینت ئارنج داواى ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په‌ى کردبوو له‌ زیندان و به‌وهۆیه‌وه‌ ناکۆکى له‌نێوان ئه‌ردۆغان و راوێژکاره‌ باڵاکه‌یدا دروست بووه‌.
 بولینت ئارنج یه‌کێکه‌ له‌و که‌سانه‌ى له‌کاتى ده‌ستگیرکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشدا ره‌خنه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و بریاره‌که‌ گرتووه‌.

له‌به‌رانبه‌ردا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا باسى ئه‌وه‌ى کردووه‌ که‌ "ئه‌و قسانه‌ى ئارنج په‌یوه‌ندى به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌و بۆچوونى خۆى بووه‌".

بولینت ئارنج ئه‌ندامى کۆمیته‌ى راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، یه‌کێک بووه‌ له‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و دواى جیابونه‌وه‌ى داود ئۆغلۆ و عه‌لى باباجان، له‌ پارتى دادو گه‌شه‌پێدان که‌ ئه‌ردۆغان سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات به‌ زه‌برێکى دیکه‌ هه‌ژار ده‌کرێت له‌سه‌ر پارتى ئاک پارتى(ئه‌که‌په‌).
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار