‌مه‌زڵوم کۆبانى په‌یامێک ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیانى رۆژئاڤا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، دیدار و کۆبونه‌وه‌کانى پێکهاته‌کانى هه‌رێمى جه‌زیره‌ که‌له‌چه‌ند رۆژى رابردودا "کۆنگره‌ى رۆڵه‌کانى جه‌زیره‌" کۆیکردونه‌ته‌وه‌ قۆناغێکى نوێیه‌ و ئومێده‌وارن هه‌ماهه‌نگى پێکهاته‌ جیاوازه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا پێشکه‌وتن و ئاسایش به‌دیبهێنێت.

 مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ په‌یامێکدا که‌له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌ تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه‌ نوسیویه‌تى، "کۆنگره‌ى رۆڵه‌کانى جه‌زیره‌" سه‌ره‌تایه‌کى نوێیه‌ بۆ داهاتوى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا و ناوچه‌که‌،  بۆیه‌ پشتیوانى ده‌که‌ن له‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانى کۆنگره‌که‌ و له‌نزیکه‌وه‌ چاودێرى جێبه‌جێکردنیان ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌، ئومێده‌وارن کۆنگره‌که‌ سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ ئاسایش، پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى ناوچه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى گشتی.

له‌چه‌ند رۆژى رابردودا کۆنگره‌ى نیشتیمانى رۆڵه‌کانى جه‌زیره‌ له‌پارێزگاى حه‌سه‌که‌ به‌به‌شدارى زیاتر له‌ 200 که‌سایه‌تى و چالاکوانى پێکهاته‌ جیاوازه‌کان ئه‌نجامدرا. دواى کۆنگره‌که‌ش ژماره‌یه‌ک داواکارى و بڕیارى ئاڕاسته‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌ر کرا له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیى و رێکخستنه‌وه‌ى چه‌ند ده‌زگایه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتینات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار