له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى کاره‌باى نیشتمانى روونکردنه‌وه ده‌درێت
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاره‌باى سلێمانى روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى که‌مبوونه‌وه‌ى کاتژمێره‌کانى کاره‌با بڵاوکرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت" هۆکاره‌ى که‌مبوونه‌وه‌ى کاتژمێره‌کانى پێدانى کاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونى خواست بۆ به‌کارهێنانى کاره‌با".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى کانونى یه‌که‌مى 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، ئاشکرایه له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى زستان و دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر به‌کارهێنانى به‌شێوه‌یه‌ک، که گه‌یشتوته زیاتر له ۲٤٠٠ مێگاوات له پارێزگا و پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى خواستیش ده‌که‌ین و به‌وهیویه‌وه کاتژمێره‌کانى پێدانى کاره‌با له ناو شار بۆ (۸ بۆ ۹) کاتژمێر که‌مبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشى کردۆته‌وه، که هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى کاره‌با به‌رده‌وامه بۆ زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با، که له‌مساڵدا گه‌یشته ۳۸٠٠ مێگاواته، به‌ڵام به‌داخه‌وه "دابه‌ش نه‌کردنى نه‌وتى به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا و به‌کارهێنانى کاره‌با له‌برى سوته‌مه‌نى خواستى له‌سه‌ر کاره‌با زۆر زیاد کردوه"، جگه له‌وه‌ی، که به‌شێک له فیده‌ر تۆڤه‌ر لۆده و هه‌ندێک گه‌ڕه‌ک سه‌ره محه‌وله‌ى بۆ دانراوه، که (۲٤) کاتژمێر کاره‌باى نیشتیمانیان نابێت.
هاواکات باسى له‌وه‌ش ده‌کات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆنترۆڵى کاره‌باى سلێمانى وه‌ک به‌رپرسیارى سه‌ره‌کى له دابه‌شکردنى کاره‌با به‌سه‌ر فیده‌ره‌کاندا که(٦٠٠) فیده‌ره، هه‌وڵ ده‌ده‌دات، که جۆرێک له دادپه‌وه‌رى هه‌بێت له بێدانى کاره‌با به‌سه‌ر گشت گه‌ڕه‌ک و شار‌و شارۆچکه‌کان .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى داوا له هاووڵاتیان ده‌کات" هاوکارمان بن، دڵنیابن که که‌مبوونه‌وه‌ى کاره‌باى په‌یوه‌ندى به به‌رزبونه‌وه‌ى خواسته‌وه هه‌یه، هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ین که ئه‌و بڕه کاره‌بایه هه‌یه به دادپه‌وه‌رى دابه‌شى بکه‌ین، دووباره‌شى ده‌که‌ینه‌وه، که هاوکارى هاووڵاتیان یارمه‌تى ده‌رده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه".
