مه‌سعود بارزانى هیوایه‌ک ده‌خوازێت

5 ساڵ لەمەوپێش
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یامێکى به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى زایینى بڵاوکرده‌وه و، هیواى خواست "ساڵى 2021 ساڵى کۆتایهاتنى په‌تا و نه‌خۆشى و گرفته‌کان بێت".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى بارزانى:
به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى زایینییه‌وه، پیرۆزبایى له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى کوردستان و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان ده‌که‌م و، هیواى خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازم.
هیوادارم ساڵى 2021 ساڵى کۆتایهاتنى په‌تا و نه‌خۆشى و گرفته‌کان بێت و، ئاشتى و ئاسووده‌یى بۆ هه‌موو هاووڵاتیانى کوردستان و عێراق و گشت ناوچه‌که‌مان بێته دی.
مه‌سعود بارزانی
31ـى کانوونى یه‌که‌مى 2020

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار