نێچیرڤان بارزانى:به‌غدا به‌ناوى یاساوه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بریووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵسوکه‌وتى هێزه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان "زۆر سته‌مکارانه بوو". ده‌شڵێت، عێراق به‌ناوى یاساوه فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانى له موچه و شایسته داراییه‌کانیان بێبه‌شکردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020 له په‌یامى پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى زاینییه‌وه، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌و ره‌فتاره‌ى عێراق دژى گیانى هاوچاره‌نووسى و پێکه‌وه‌ژیانه و هه‌ستنه‌کردنه به هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر به به‌شێکى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى عێراق".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"نه‌ده‌بووایه سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق و حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌موو ده‌زگا فه‌رمییه‌کانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان قبوڵ بکه‌ن".
هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حکومه‌تى عێراق ده‌بێ شایسته دارایییه‌کانى ساڵى 2020ى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوو قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
به‌رله کۆتایی ساڵى 2020، له په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵسوکه‌وتى هێزه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کانى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان زۆر سته‌مکارانه بوو. سیاسه‌تێکى پێ له دژایه‌تیکردنى هه‌رێمى کوردستان بوو به ئامانجى په‌کخستنى خزمه‌تگوزارییه‌کان و برسیکردنى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان. له یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى داراییدا، هه‌موو هه‌وڵێکیان دا و به ناوى یاساوه فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له مووچه و شایسته دارایییه‌کان بێبه‌ش کرد.
ئه‌مه دژى گیانى هاوچاره‌نووسى و پێکه‌وه‌ژیانه و هه‌ستنه‌کردنه به هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر به به‌شێکى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى عێراق. به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و حکوومه‌تى فیدراڵ و هه‌موو ده‌زگا فه‌رمییه‌کانى ده‌وڵه‌تى عێراق، نه‌ده‌بووایه ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان قبووڵ بکه‌ن. حکوومه‌تى عێراق ده‌بێ شایسته دارایییه‌کانى ساڵى 2020ى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌کانى پێشوو قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، هه‌وره‌ها چاوه‌ڕێین نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شانمان ڕۆڵى خۆیان له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کاندا بگێڕن.
پشوودرێژیى شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و مانه‌وه بۆ زیاتر له دوو هه‌فته له به‌غدا و نه‌هێشتنى هیچ به‌هانه‌یه‌ک بۆ ڕێکنه‌که‌وتن، ئه‌وپه‌ڕى نیازپاکى و ئاماده‌ییى هه‌رێمى کوردستانه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا وه‌ڵامێکى باش و کرده‌یى له‌لایه‌ن حکوومه‌تى فیدراڵى عێراقه‌وه بۆ که‌مترین مافه دارایییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نییه!
ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یى نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو سزادانى خه‌ڵکى کوردستانه که به هیچ شێوه‌یه‌ک یاسایى و ده‌ستوورى نییه و ته‌نیا به مه‌به‌ست و بڕیارى سیاسى ده‌کرێت. ئاماده‌یى و خواست و ویستمان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و ڕێککه‌وتنێکى یه‌کجاره‌کى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات ده‌که‌ینه‌وه که ماف و شایسته‌کانى گه‌لى کوردستان و سه‌قامگیرى بۆ ته‌واوى عێراق مسۆگه‌ر بکات.
له‌سه‌ر ئاستى سیاسیى هه‌رێمى کوردستانیش، به‌داخه‌وه ناکۆکیى سیاسیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌رده‌وامه، بارى ژیان و ده‌روونیى خه‌ڵکى کوردستان به شه‌ڕێکى ئاستنزمى سۆشیاڵ‌میدیا خراپتر کراوه! زۆرکردنى ئه‌و جیاوازییه سیاسییانه، هێزى سیاسیى هه‌رێمى کوردستان زۆر لاواز ده‌کات و ده‌بێته هۆى په‌رتکردنێکى گه‌وره‌ى کۆمه‌ڵگه، ئه‌وه‌ش سه‌قامگیریى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایش له هه‌رێمى کوردستان تێک ده‌دات و پێویسته به زووترین کات ڕابگیرێت.
ئه‌رکى هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانى کوردستانه بیر له پاراستنى مافه‌کان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سیاسیى هه‌رێمى کوردستان و سیستمى فیدراڵى بکه‌نه‌وه و پێکه‌وه کارى بۆ بکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ کۆتایى به‌و ناکۆکییه سیاسییانه بهێنرێت و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانمان ڕێکبکه‌وین، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانیش وه‌ک هه‌میشه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکار و پشتیوان ده‌بێت.
وێڕاى ده‌ربڕینى ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و ڕێز و پێزانینمان بۆ تێگه‌یشتن و به‌رگه‌گرتن و خۆڕاگریى هاووڵاتییانى کوردستان، سوپاسى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و ته‌واوى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌م که پارێزه‌رى کوردستانن، هه‌روه‌ها سوپاسى پزیشکان و په‌رستاران و ته‌واوى کارمه‌ندانى که‌رتى ته‌ندروستى ده‌که‌م که له ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنادا بوون.
هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه به فاکته‌رێکى ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌که ده‌مێنێته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و جیهان ده‌دات. له هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شانمان به‌رده‌وام ده‌بێت که هێشتا له عێراق و هه‌رێمى کوردستان پێویستیمان به به‌رده‌وامیى ئه‌رک و پشتیوانییانه.
پێکه‌وه به یه‌کڕیزى و یه‌کهه‌ڵوێستى ده‌توانین به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختى و قه‌یرانه‌کاندا سه‌ر بکه‌وین، شوێن و پێگه‌یه‌کى باشتر له عێراق، ناوچه‌که و جیهان بگرین و ڕه‌وڕه‌وه‌ى په‌ره‌پێدان و پێشکه‌وتن له وڵاته‌که‌مان بخه‌ینه‌وه گه‌ڕ. هه‌موومان له کوردستان به ته‌بایى، لێبورده‌یى و یه‌کترقبووڵکردن، به ئومێده‌وه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى ڕووناک هه‌نگاو ده‌نێین.
ساڵى تازه له هه‌مووان پیرۆز بێت، هیواى ساڵێکى پێ له خۆشى و سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانى
