حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌داته‌وه
"له‌مساڵه‌دا 8 مووچه‌مان دابه‌شکردووه و ھیچ که‌س و لایه‌نێکیش به په‌رۆشتر نازانین له دابینکردنى مووچه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى میدیاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌داته‌وه له‌سه‌ر پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020، فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌هه‌موو لایه‌نێک "خۆى به‌په‌رشتر ده‌زانێت بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران"، ده‌شڵێن:" له‌مساڵدا هه‌شت موچه‌مان دابه‌شکردووه".
ده‌قى وه‌ڵامى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
حیزبێکى ئۆپۆزیسیۆن به مه‌به‌ستى چه‌واشکردنى هاووڵاتیانى ھه‌رێمى کوردستان و که‌سابه‌تى سیاسی، بابه‌تێکى چه‌واشه‌کارانه‌ى له سۆشیاڵ میدیاى فه‌رمى خۆى بڵاوکردووه‌ته‌وه که سه‌ر له‌به‌رى دووره له راستییه‌وه.
ئه‌م حزبه که گوایه خۆى به حیزبێکى موسڵمان به خه‌ڵک ناساندووه، هه‌ر هیچ نه‌بێت پێویسته له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌ى خۆى راستگۆ بێت و بابه‌ته‌کان وه‌ک خۆیان باس بکات و راستییه‌کان بۆ مه‌به‌ستێکى سیاسى نه‌شارێته‌وه و راى گشتى به‌لاڕێدا نه‌بات.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌م ساڵه‌دا 8 مووچه‌ى دابه‌شکردووه و ھیچ که‌س و لایه‌نێکیش له خۆى به په‌رۆشتر نازانێت له دابینکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و لاى ھه‌موو لایه‌کیش ئاشکرایه، که هه‌موو هه‌وڵێکى له‌وباره‌وه خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری
2020/12/31
