پارتی: هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى بژێوى هاوڵاتیان ده‌ده‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له په‌یامێکدا به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێوه جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق و ده‌شڵێت:" له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنى بارى گوزه‌ران و بژێوى هاوڵاتییان.
مه‌کته‌بى سیاسى پارتی، له په‌یامێکدا به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى زاینییه‌وه رایگه‌یاند:"بۆ ساڵى داهاتو، وه‌ک هه‌میشه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه و گرفته‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عیراق له رێى گفتوگۆ و دانوستان بۆ وه‌دیهێنانى مافه‌ڕه‌واکانمان و دابینکردنى شایسته داراییه‌کان، بودجه و موچه‌ى هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنى عادیلانه‌ى کێشه‌ى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى ھه‌رێم له چوارچێوه‌ى مادده‌ی(140)ى ده‌ستورى عێراق."
هه‌روه‌ها مه‌کته‌بى سیاسى پارتى راشیگه‌یاند:"له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنى بارى گوزه‌ران و بژێوى هاوڵاتییان". هاوکات، جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زیاتر چه‌سپاندنى پره‌نسیپه ڕاسته‌قینه‌کانى هاوپه‌یمانیه‌تى و ته‌بایى له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان و ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى له نێوان گشت پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌کاندا.
