ساڵ گۆرا.... بزانه حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند موچه‌ى دابه‌شکردووه
عه‌بدوستار مه‌جید: فه‌رمانگه‌ى میدياو زانیارى حكومه‌تى هه‌رێم مانگه‌کانى ساڵى زیاد کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان، وه‌ڵامى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى له‌باره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ساڵى 2020 دایه‌وه و رایگه‌یاند، پێنج مانگى سه‌ره‌تا و دوو مانگى کۆتایى ساڵ دابه‌شنه‌کراوه.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکرده‌وه، "ئه‌مشه‌و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى که‌ناڵى په‌یامى داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:"ئه‌وه ڕاست نیه که ئه‌مساڵ پێنج موچه دابه‌شکراوه، به‌ڵکو هه‌شت موچه‌مان دابه‌شکردوه، موچه‌ى مانگه‌کانى (4، 5، 6، 7، 8) دابه‌شنه‌کراوه به‌بیانوى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق داوایکردوه خۆیان له‌گه‌ڵ کاتى دابه‌شکردنى موچه‌ى عێراق ڕێکبخه‌ن، به‌یه‌کجار پێنج موچه‌یان بێسه‌روشوێن کرد".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئه‌وه ساڵى 2020 کۆتاییهات، موچه‌ى مانگه‌کانى (11، 12) دیسان بێسه‌روشوێنکرا و دابه‌شیان نه‌کرد و حکومه‌ت خۆشى هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى نه‌داوه که ئاخۆ چاره‌نوسى موچه‌ى دو مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ چى لێدێت؟ پێنج مانگى سه‌ره‌تا و دو مانگى کۆتایى ساڵ، ئه‌مه حه‌وت مانگ، پێنج موچه‌شتان دابه‌شکردوه چواریان به لێبڕینى (18% ، 21%) ئه‌مه 12 مانگ".
هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت، "نه‌خێر ئێمه ئه‌مساڵ 8 (هه‌شت) موچه‌مان دابه‌شکردوه، ئیتر دیاره ساڵ لاى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریـه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم 15 (پازده) مانگه نه‌ک 12 (دوازده)".
