ستافى هاوڵاتى پیرۆزبایى ساڵى نوێى 2021 له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



به‌ناوى ستافى رۆژنامه‌و وێب سایتى هاوڵاتى، پیرۆزبایى  ساڵى نوێى 2021 له‌هاوڵاتیانى خۆشه‌ویستى هه‌رێمى کوردستان و که‌رکوک و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و کوردانى هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و سه‌رجه‌م کوردانى تاراوگه‌ ده‌که‌ین.
هیوادارین ساڵى نوێى 2021 سه‌رجه‌م کێشه‌ داراییه‌کان و په‌تاى کۆرۆنا کۆتایى پێبێت و حکومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رى پرسى بژێوى ژیانى هاوڵاتیان بکات به‌تایبه‌ت دابینکردنى موچه‌ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شارو گونده‌کان له‌رێگه‌ى رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق که‌ له‌پرۆژه‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵدا هاتووه‌ جێگیر بکرێت و به‌غداش به‌پێى ده‌ستور مافه‌کانى گه‌لى کورد دابین بکات.

هاوکات داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌ین ئه‌وله‌ویه‌تى راستگۆیانه‌ بده‌ن به‌ خه‌مخواردن له‌ماف و ئازادییه‌کانى هاوڵاتیان، ته‌باو دۆست بن بۆ هێنانه‌دى سه‌رجه‌م داخوازییه‌کانى گه‌لى کورد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار