پارێزگارى هه‌ولێر روونکردنه‌وه له‌سه‌ر هێرشى چه‌ند گه‌نجێک ده‌دات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی ڕابردو "چه‌ند گه‌نجێک له‌شارى هه‌ولێر دور له‌هه‌مو دابونه‌ریتێکى میواندۆستی، هێرشیانکردۆته سه‌ر چه‌ند ئوتومبێلێکى گه‌شتیارانى شاره‌کانى به‌غداو پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق"و به‌و هۆیه‌وه 11 که‌سیان له‌هێرشبه‌ره‌کان ده‌ستگیرکردووه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى پارێزگاى هه‌ولێر:
به داخه‌وه دوێنێ شه‌و چه‌ند گه‌نجێک دوور له هه‌موو دابونه‌ریتێکى میواندۆستانه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ، له شارى هه‌ولێر هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند ئوتومبێلێکى گه‌شتییارانى شاره‌کانى به‌غدا و پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق که بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى سه‌رى ساڵ هاتبوونه هه‌ولێر . هێزه‌کانى پۆلیس و ئاسایش، ده‌موده‌ست ڕێوشوێنى پێویستیان گرته‌به‌ر و یازده که‌سیان له‌و هێرشبه‌رانه ده‌ستگیرکرد که ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌کرێنه‌وه.
لێره‌دا دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که ڕێگه ناده‌ین، هیچ که‌س و لایه‌نێک، ئاسایش و ئارامیى هه‌رێمى کوردستان تێک بدات و میواندۆستیى کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بشێوێنێ، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچییه‌کى له‌م شێوه‌یه بکات، لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
پارێزگاى ھه‌ولێر
2021/1/1
