دوو که‌س له‌سێمانى به زۆپاى غاز گیانیان له‌ده‌ستدا

وێنه‌ى باوک و کچه‌که‌ى مێرگه‌پان
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌نته‌رى فریاکه‌وتنى خێراى سلێمانى راگه‌یاند، ته‌رمى باوک و کچێک له هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان دۆزراوه‌ته‌وه، که به‌هۆى لێچوونى زۆپاى غازه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مرۆ 1ى کانونى دووه‌مى 2021 سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌نته‌رى فریاکه‌وتنى خێراى سلێمانى راگه‌یاند:"به‌هۆى لێچوونى زۆرى زۆپاى غازه‌وه له باخێکى هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان له سلێمانی، باوک و کچێک گیانیان له‌ده‌ستدا".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، باوکه‌که ته‌مه‌نى 34 ساڵ بووه و کچه‌که‌ش ته‌مه‌نى 10 ساڵان بووه‌و ته‌رمه‌کانیان ره‌وانه‌ى پزیشکى دادى سلێمانى کراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار