شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی: مه‌رجه‌عى که‌سنه‌زانى کێشه‌کانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د که‌سنه‌زانى رایگه‌یاند:" چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا نه‌ماوه، گه‌یشتوه‌ته ده‌سه‌ڵاتى دینى و مه‌رجه‌عى که‌سنه‌زانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته ئه‌ستۆى خۆی".
شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د، رابه‌رى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌میانى وته‌یه‌کدا له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک مامۆستاى ئاینى و که‌سایه‌تى دیکه رایگه‌یاند، "مه‌رجه‌عى که‌سنه‌زانى کێشه‌ى کوردى گرتوه‌ته ئه‌ستۆى خۆى و مژده‌ى خۆشى پێیه بۆ خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:"چیدى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ناتوانێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات و مه‌رجه‌عى که‌سنه‌زانى به سه‌رکردایه‌تى خودى خۆی، چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته ئه‌ستۆى خۆى و پڕۆژه‌ى گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ هه‌رێم".
هاوکات، شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد:"که‌س نازانێت چه‌واشه‌ى میلله‌تى خۆى بکات و هه‌موان پێکه‌وه ده‌توانین خزمه‌تى میلله‌تى خۆمان بکه‌ین، مه‌رجه‌عییه‌تى که‌سنه‌زانى که مه‌رجه‌عییه‌تێکى گه‌وره‌یه ئێستا کێشه‌ى میلله‌تى گرتوه‌ته ئه‌ستۆ".
