له سه‌یدسادق له‌ژێر ئاڵاى داعشدا بۆمبێک ته‌قیه‌وه و قوربانى هه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاڵایه‌کى داعش له نزیک گوندى به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ر به قه‌زاى سه‌یدسادق دانراوه، کارمه‌ندێکى ئاسایش له‌کاتى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئاڵاکه، بۆمبێکى پیادا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه برینداربووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021، له ده‌وروبه‌رى کاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانى هاوڵاتیان ئاسایشیان له‌بوونى ئاڵاکه‌ى داعش ئاگادارکراوه‌ته‌وه و له کاتژمێر 11دا، رووداوه‌که روویداوه و هێزه‌کانى ئاسایش خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌که".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار