مه‌لا به‌ختیار: بازاڕى گومرکه‌کان بۆ گیرفانه‌کان گه‌شه، که‌چى موچه‌ى خه‌ڵکه‌که سارد‌و سڕه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" بازاڕى گومرکه‌کان بۆ گیرفانه‌کان گه‌شه، که‌چى موچه‌ى خه‌ڵکه‌که سارد‌و سڕه"، ده‌شڵێت" سه‌رکردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى کوردستان کۆنترۆڵى داهاتى پێناکرێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2ى کانونى دووه‌مى 2021 مه‌لا به‌ختیار له راگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێت:" کۆتایى ئه‌مساڵ شاندى کوردستان که له به‌غداد گه‌ڕایه‌وه، له‌ناو په‌رله‌ماندا وتیان پیلانه‌که له به‌غداد تونده و ره‌نگه هه‌رێمى کوردستانیش نه‌مێنێت که به‌نده پێم وانییه هه‌رێم نه‌مێنێت، به‌ڵام پێشتر وتومه هه‌رێم له قاڵب ده‌درێت".
ناوبراو ده‌شڵێت:" دۆخێکى ئاوا، که موچه نه‌بێت و پاشه‌که‌وتى موچه‌خۆر خورابێت. خه‌ڵک بێزاربێت، په‌یوه‌ندى حزبه‌کان له‌برى هاوپه‌یمانی، خه‌ریکى شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانى فه‌یسبوکى فه‌یکن، پاره‌ى ئه‌م شه‌مشه‌مه‌کوێرانه بده‌نه ماڵه هه‌ژار، نیوه‌یان تێر ده‌کرێت".
مه‌لابه‌ختیار ئه‌وه‌دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌مساڵ پیرۆزبایى ساڵى نوێى نه‌کردووه، چونکه پار هیواى ساڵێکى باشتری خواستووه، به‌ڵام"خراپتربووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که سه‌رکردایه‌تى سیاسى نه ده‌ستکارى حکومه‌ت و نه کۆنتڕۆڵى داهات ده‌کات، نه کۆنگره‌ى نیشتیمانیش بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ده‌به‌ستێت.
