وته‌بێژى حکومه‌ت: سبه‌ینێ ده‌وامى فه‌رمى ده‌ستپێده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و پشوه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه بۆ سبه‌ى یه‌کشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوه، هه‌رێمى کوردستان ناگرێته‌وه و ده‌وامى فه‌رمى ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021 جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌و پشوه ره‌سمییه‌ى حکومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاندوه، هه‌رێمى کوردستان ناگرێته‌وه، بۆیه ڕۆژى یه‌کشه‌ممه 3ی1ی2021 ده‌وامى ره‌سمییه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان."
هه‌روه‌ها جوتیار عادل راشیگه‌یاند حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵ، هه‌فته‌یه‌ک پشوى ڕاگه‌یاند بوو.
پێشتر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى زایینییه‌وه، له ڕۆژى 27ى 12ى 2020ه‌وه تا 3ى 1ى 2021 پشوى فه‌رمى له داموده‌رگا حکومییه‌کان ڕاگه‌یاندبوو.
