راوێژکارێکى مه‌سعود بارزانی: پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى عێراق هه‌شت ترلیۆن دینار ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
مه‌سعود حه‌یده‌ر راوێژکارى مه‌سعود بارزانى رایگه‌یاند ئه‌و ژمارانه‌ى له‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 ى عێراقدا هاتووه‌ ژماره‌ى راستى نین و خه‌رجى فعلى له‌ نێوان 107-110 ترلیۆن دینار ده‌بێت، پشکى هه‌رێم له‌ باشترین حاڵه‌تدا هه‌شت ترلیۆن دینار ده‌بێت به‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه‌ که‌ مانگانه‌ 445 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان کراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ى کانونى دووه‌مى 2021، مه‌سعود حه‌یده‌ر که‌ هاوکات ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى بوو له‌ خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر فراکسیۆنى گۆڕان له‌ نوسینێکدا ده‌ڵێت:"له‌ میدیاکانى عێراقه‌وه‌ ھه‌ندێ په‌له‌رمانتارى شیعه‌ یان سیاسیه‌کانیان که‌ ته‌نها خاوه‌نى موزایه‌داتى سیاسین و هیچ پرۆژه‌یه‌کى نیشتمانیان نییه‌ بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى پارێزگاکانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق، به‌راووردى پشکى ھه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى عێراق".

ناوبراو ده‌شڵێت:" ئه‌مانه‌ تێناگه‌ن کوردستان ھه‌رێمێکى فیدراڵیه‌ و حکومه‌ت و وه‌زارات و په‌رله‌مانى ھه‌یه‌و ناکرێ به‌راورد بکرێت به‌ بوونیه‌ى ئیدارى پارێزگایه‌کى عێراق، بودجه‌ى ھه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دیارى ده‌کرێت".

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌ ئه‌و ژمارانه‌ى له‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 ھاتووه‌ ژماره‌ى راستى نین و عێراق ناتوانێت 164 ترلیۆن دینار خه‌رج بکات، له‌سه‌ر بنه‌ماى خه‌رجى فعلى ساڵى 2020 و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بیمه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و خانه‌نشینی، خه‌رجى فعى عێراق له‌ نێوان 107 -110 ترلیۆن دینار ده‌بێت. پشکى ھه‌رێمى کوردستان له‌ باشترین حاڵه‌تدا 8 ترلیۆن دینار ده‌بێت به‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه‌ که‌ مانگانه‌ ٤٤٥ ملیار دینارى بۆ ته‌رخان کراوه‌.

هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه‌ که‌ عێراق رۆژانه‌ یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌کارھێنانى ناوخۆ خه‌رج ده‌کات که‌ گۆژمه‌ى ساڵانه‌ى 20 ترلیۆن دیناره‌و له‌سه‌ر بودجه‌ى فیدراڵى ھه‌ژمار نه‌کراوه‌و ھیچ پشکى ھه‌رێمى تێدا نییه‌،" واتا کۆى خه‌رجى ساڵى 2021 ده‌بێته‌ 130 ترلیۆن دینار، رێژه‌ى دیاریکراو بۆ ھه‌رێم ده‌کاته‌ له‌سه‌دا 6% ى کۆى بودجه‌ى فعلى عێراق به‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار