هۆشیار عه‌بدوڵا: با نه‌وت بگۆرینه‌وه به بودجه‌و موچه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" با نه‌وت بگۆرینه‌وه به بودجه و موچه، ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌وه‌ن که نه‌وتى هه‌رێم له رێگه‌ى سۆمۆوه بدرێته عێراق و له‌به‌رامبه‌ردا پشک و شایسته داراییه‌کانیى هه‌رێم له موازه‌نه بکرێته یاسا با پێمان بڵێن به‌رده‌وامى ئه‌وه‌ى نه‌وت له ژێر سه‌رپه‌رشتى تورکیا بفرۆشرێ سودى چى بوه و چیى ده‌بێت؟".
هۆشیار عه‌بدوڵا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر روداو و پێشهاتى سیاسیى سه‌خت له به‌غدا رێگرنه‌بن چاوه‌روانده‌کرێت تا 15ى ئه‌م مانگه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دووه‌م بۆ پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 بکرێت
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى راشیگه‌یاند:" با نه‌وت بگۆرینه‌وه به بودجه و موچه، ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌وه‌ن که نه‌وتى هه‌رێم له رێگه‌ى سۆمۆوه بدرێته عێراق و له‌به‌رامبه‌ردا پشک و شایسته داراییه‌کانیى هه‌رێم له موازه‌نه بکرێته یاسا با پێمان بڵێن به‌رده‌وامى ئه‌وه‌ى نه‌وت له ژێر سه‌رپه‌رشتى تورکیا بفرۆشرێ سودى چى بوه و چیى ده‌بێت؟"
هاوکات ئه‌وه دوپاتده‌کاته‌وه که هه‌رێمى کوردستان ده‌رفه‌تى زۆرى له‌ده‌ستداوه، ده‌رفه‌تى رێکه‌وتنى هاوشیوه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌به‌رده‌مدا زۆر سه‌خت و قورس بووه‌و نه‌فه‌سى قسه‌کردنى ئێستاى هێزه عێراقیه‌کان سه‌باره‌ت به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم وه‌ک پێشوو نیه.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که راسته‌وخۆ و روبه‌ڕو، له میدیا و ناو په‌رله‌مانیش به پارتى و یه‌کێتییان راگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت، نه رێگه‌ئه‌ده‌ن چیتر به‌هانه ریز بکه‌ن، نه خۆدزینه‌وه بکه‌ن، "هه‌ڵبه‌ته به هه‌مان شێوه راستیه‌کان له‌سه‌ر عێراق و ئاماده‌یى و جدیه‌ت و راستیى ئه‌وانیش بۆ رێکه‌وتن به‌هه‌مان شێوه ده‌خه‌ینه ڕوو و باسیى ده‌که‌ین. واتا چاومان وه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر هه‌ردو حکومه‌ت ده‌بێت."
