ئه‌مپێرێک مۆلیده‌ى ئه‌هلى له‌نێوان 9 تا 11 هه‌زار دینار ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى کاتژمێرى ئه‌مپێرى کاره‌باى موه‌لیده ئه‌ھلییه‌کان له ناو شارى سلێمانى بۆ مانگى (12) به (35) دینار و نیو دیارى کراو واتا"ئه‌مپێرێک کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى له‌نێوان 9 بۆ 11 هه‌زاردیناردا ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ى کانونى دووه‌مى 2021 لیژنه‌ى دیاریکردنى نرخى موه‌لیده ئه‌ھلییه‌کان کۆبوه‌وه، بۆ دیاریکردنى نرخى کاره‌باى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان بۆ مانگى (12) که‌به‌پێى نرخى سوته‌مه‌نى له‌بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نرخى یه‌ک سه‌عات بۆ یه‌ک ئه‌مپێڕ (35) دینار و نیو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها لیژنه‌که ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، کارکردن و ته‌رخانکردنى کاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (250) بۆ (300) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخى یه‌ک ئه‌مپێر کاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ ئه‌و مانگه له نێوان نۆ هه‌زار دینار بۆ 11 هه‌زار دیناردا ده‌بێت، به‌هۆى جیاوازى کارپێکردنى موه‌لیده‌کان له‌گه‌ڕه‌کێک بۆ گه‌ڕه‌کێکى دیکه.
هاوکات ئه‌وه رونکراوه‌ته‌وه که خشته‌ى کارپێکردن و دابینکردنى کاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه گۆڕداوه، به‌یانیان له‌سه‌عات (7:30 بۆ 8:30) و نیوه‌ڕوان له سه‌عات (12) بۆ سه‌عات (1)ى شه‌و، له‌و ماوه‌ى دیاریکراوه هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتمانى کوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن.
