به‌رهه‌م ساڵح و کۆسره‌ت ره‌سوڵ داواى رێکه‌وتن له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و کۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى رایده‌گه‌یه‌نن، حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بگه‌نه ڕێککه‌وتنێکى گشتگیر‌و پته‌و له‌ژێر چه‌ترى ده‌ستوورى عێراق، که تێیدا مافه ده‌ستوورى و یاساییه‌کان بپارێزێت.
ئه‌مڕۆ 4ى کانونى دووه‌مى 2021کۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، پێشوازى له د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کرد، به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌ى نووسینگه‌ى کۆسره‌ت ره‌سوڵ، له‌دیداره‌که‌دا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دووپاتیکرده‌وه که ده‌بێ کورد به‌یه‌کگرتوویى و وه‌ک یه‌ک تیم هه‌نگاو بنێ به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رکردنى بنه‌ڕه‌تى کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى ڕابردوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسى و سه‌رکرده سیاسییه‌کان به‌له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌لى کورد هه‌نگاو بنێن و به‌یه‌ک گوتارى هاوبه‌ش و پڕۆژه‌ى نیشتمانیه‌وه کاربکه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه.
هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که، ته‌وه‌رێکى تر‌ى دیداره‌که گفتوگۆکردن بوو له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى و سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌گرنگیان زانى حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بگه‌نه ڕێککه‌وتنێکى گشتگیر‌و پته‌و له‌ژێر چه‌ترى ده‌ستوورى عێراق، که تێیدا مافه ده‌ستوورى و یاساییه‌کان بپارێزرێ.
