ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار: له‌کۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێ پرسى موچه تاوتوێ ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شێک له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌رێگه‌ى یاداشتێک که‌ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانیان کردووه، داوا ده‌که‌ن له‌کۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێدا بابه‌تى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هۆکارى بڕینى موچه به‌ئاماده‌بونى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار تاوتوێ بکرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021 ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى کوردستان له‌یاداشتێکدا که‌ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانیان کردوه و وێنه‌یه‌کى بۆ"هاوڵاتى" نێردراوه باس له‌وه ده‌که‌ن، داوا ده‌که‌ن له‌کۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌ماندا برگه‌یه‌ک بۆ به‌رنامه‌ى کارى کۆبوونه‌وه‌که زیادبکرێت به‌ناونیشانى "تاوتوێکردنى ره‌وشى موچه‌خۆرانى هه‌رێم و ئه‌و هۆکارانه‌ى که‌بوون به‌هۆى بڕینى موچه و چاره‌نوسى موچه‌ى ئه‌و مانگانه‌ى که‌موچه‌خۆران له‌ساڵى 2020دا پێیان نه‌دراوه، به‌ئاماده‌بونى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار".
دوێنێ دووشه‌ممه رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا رایگه‌یاند: "به‌پشت به‌ستن به‌حوکمى بڕگه‌ى (یه‌که‌م) له‌مادده‌ى (8)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتى گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مان بکه‌ین، بۆ دانیشتنى ژماره (1)ى نائاساییى ساڵى سێیه‌م له‌خولى هه‌ڵبژاردنى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، له‌کاتژمێر (11)ى پێشیوه‌رۆى ڕۆژى چوارشه‌ممه رێکه‌وتى 2021/1/6".
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له کۆبونه‌وه‌ى رۆژى 6ى ئه‌م مانگه‌دا له‌باره‌ى دوو ته‌وه‌ره‌وه گفتوگۆ ده‌کرێت، له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان به (کمال عبدالحمید عبدالرحمن) بۆ پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان-عێراق، به‌پێى بڕگه‌ى (4)ى مادده‌ى (په‌نجا و شه‌ش) له‌یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو ده‌درێت.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له ته‌وه‌رى دووه‌مدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى (فرۆشتن و به‌کرێدانى مایه‌کانى ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق) به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
