له قه‌زاى ماوه‌ت خۆپیشاندانه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م رۆژ قه‌زاى ماوه‌ت و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکى گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى ده‌ستیان به خۆپیشاندان کردووه‌و داواى زیادکردنى کاتژمێره‌کانى کاره‌باى نیشتمانى ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 5ى کانوونى دووه‌مى 2021 بۆ دووه‌م رۆژ خه‌ڵکى ماوه‌ت و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى به‌هۆى که‌مى پێدانى که‌مى کاره‌باى نیشتمانییه‌وه ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان کرد‌و رێگاى سه‌ره‌کاى شارۆچکه‌که‌یان داخستووه.
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پێدانى کاره‌بایان پێکردوون به 16 ئه‌مپێر به‌و به‌ڵێنه‌ى که رۆژانه 20 کاتژمێر کاره‌بایان پێبده‌ن، به‌ڵام ئێستا رۆژانه له نێوان هه‌شت تا 12 کاتژمێر کاره‌بایان پێده‌ده.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار